كۆماری باشوری سۆدان و بهراوردیك به هه‌رێمی كوردستان
دانا مه‌نمی
وڵاتی سۆدان له قاره‌ی ئه‌فریقیا كه پێشتر به‌شێك بوو له وڵاتی میسر له ( 1/1/ 1956 ) سه‌ربه‌خۆی وه‌رگرت و بووه وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ له ناو نه‌خشه‌ی سیاسی جیهاندا ، وڵاتی سۆدان وڵاتیكی فره جیاوازه له ڕووی ئیتنی و ئاینییه‌وه ، به‌گشتی دابه‌شبوون به‌سه‌ر هه‌ردوو ئاینی ئیسلام و مه‌سیحی دا ، له دوای هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی سۆدان ، رابه‌رو سه‌ركرده و سه‌ربازییه شمولییه‌كان نه‌یانتوانی مامه‌ڵه‌یه‌كی عه‌قلانی و ته‌ندروست له‌گه‌ڵ دانیشتوانی سۆداندا بكه‌ن ، په‌نایان برد بۆ لۆژیكی هیزو سه‌ركوتكردن كه رۆژ له دوای رۆژ كیشه‌كان قولتر بونه‌وه‌و وڵات به‌ره‌و داڕوخان و هه‌رس هات . له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو حكومه‌تی عقید عه‌بود له ساڵی 1965 یه‌كه‌م هێرشی بۆ سه‌ر مه‌سیحیه‌كانی باشور ده‌ست پێكرد ، له‌دوای هاتنه سه‌ركاری حكومه‌تی جه‌عفه‌ر نومه‌یری زیاتر فشار‌و په‌لاماره‌كان بۆسه‌ر مه‌سیحیه‌كان به‌رفراوان بوو ، له‌م خاڵه‌دا به‌راورد به هه‌رێمی كوردستان مافه ئاینیی و ئیتنی و مرۆییه‌كانیان دهستهبهرو زامن كراوه و خاوه‌نداریه‌تی له شوناسی خۆیان ده‌كه‌ن نوینه‌ریان هه‌یه له په‌ڕله‌مانی كوردستان كه دامه‌زراوه‌یه‌كی شه‌رعی و پیرۆزه . شه‌ڕو ململانێی نێوان موسلمانه‌كان له باكور و مه‌سیحیه‌كان له باشور به‌رده‌وام بوو تاكو هاتنه سه‌رحوكمی به‌ره‌ی ئیسلامی (د. حسن تورابی ) كه ناوبراو بیریارێكی رابوونی ئیسلامییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ، دوو ئاراسته‌ی جیاواز سه‌ریهه‌لدا ئاراسته‌یه‌ك داوای چاره‌سه‌ری ئاشتی بۆ كێشه‌كان ده‌كرد ، ته‌نانه‌ت به جیابونه‌وه‌ی باشوری سۆدانیش بێت ، ئاراسته‌كه‌ی تر هه‌مان لۆژیك و ڕێگه چاره‌ی سه‌ربازی بوو كه ئاماده‌گی هه‌بوو . ئه‌م دوو ئاراسته‌یه درێژه‌ی كێشا تاكو هه‌موو پێشهاته نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی باشوری سۆدان بوو ، به پێچه‌وانه‌ی حكومه‌تی خه‌رتوومه‌وه ، هاتنه سه‌ركاری ئه‌مریكا وه‌كو زلهێزێك و تاكجه‌مسه‌ری سیاسه‌تی نیوده‌وڵه‌تی جیهان ، هه‌ریه‌كه له ( ئه‌سیوبیاو ئه‌ریتریا و ئۆگه‌ندا ) بوونه هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا ، هه‌ریه‌كێكیش له‌م وڵاتانه لانكه‌و داڵده‌ی چالاكی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری باشوری سۆدان بوون و جارێكی تر پشتگیری ئه‌مریكای وه‌كو زلهێزێك به‌ده‌ستهێنا . داڕمانی ئابوری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كانی دارفورو فشاری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر حكومه‌تی خه‌رتوم و ئیشقاقاتی نیوخۆی حزبی حاكم بۆ دوو باڵی ( به‌شیرو تورابی ) هه‌موو ئه‌مانه فاكته‌ری به‌هێز بوون بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستاندن له نێ,ان حكومه‌تی سۆدان و قبوڵكدرنی داواكاری سه‌ربه‌خۆی باشورییه‌كان ، له‌ساڵی ( 2005) رێكه‌وتنامه‌ی ( نیفاشا ) مۆركراو له ساڵی ( 2011 ) ڕاپرسی له ناو دانیشتوانی باشوری سۆدان ئه‌نجام دراو ده‌نگیاندا بۆ سه‌ربه‌خۆی مافی چاره‌نوسی خۆیان دیاری كرد . به زۆرینه‌ی ڕه‌ها ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆی دا و له ( 9/7/2011) كۆماری باشوری سۆدان راگه‌یه‌نراو ڕۆژێكیش پێش ڕاگه‌یاندن حكومه‌تی خه‌رتوم به فه‌رمی دانی‌نا به سه‌ربه‌خۆی كۆماری باشوری سۆدان . له باشوری سۆدان نه‌ك مرۆڤه‌كان له هه‌موو مافێك بێبه‌شكراون و ده‌كوژرێن ، به‌ڵكو هه‌رچی ئاژه‌ڵ و پهلهروهریش هه‌یه ئهكوژرین و ده‌بنه ژه‌مه خۆراكی مرۆڤكوژه‌كانی جوباو ههڵگهراوهكان ، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان بووته لانكه‌ی حه‌وانه‌وه‌و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری كوردستانیان و زیاتر له ( 1,500,000 ) ملیۆنیك و پینج سه‌د هه‌زار ئاواره‌ی شه‌ڕی مه‌هه‌بی و داعش له عیراقدا ، مومكین نیه هه‌وڵ و شه‌ونخونی خه‌مخۆران و دلسۆزانی كوردستانی و رۆڵ و كاریگه‌ری میحوه‌ری جه‌نابی ریزدار مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له بیر بكرێن وه‌یان نادیده‌ی بگرین . له باشوری سۆدان شه‌ڕێكی خوێناوی له‌سه‌ر ئه‌و نه‌وته هه‌یه كه هێشتا به‌رمیلێك نه‌فرۆشراوه له‌به‌ر هه‌بوونی جه‌نگ و كوشتار ، ڕوون نییه كئ خاوه‌نداریه‌تی سامانی گشتی و ژێر خانی سۆدانیهكان ده‌كات ، چه‌ندین گروپی چه‌كدار له شیوه‌ی میلیشیای له سۆدان هه‌یه و هه‌ریه‌كێكیش له‌و گروپ و میلیشیایانه خاوه‌نداریه‌تی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌كات . نه‌وت هۆكارێك بوو كه له 9 تموزی 2011 باشوری سۆدانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی په‌لكیش كرد ، به‌ڵام نه‌پێش و نه‌پاش سه‌ربه‌خۆی حكومه‌تی سۆدانی و كاربه‌ده‌ستان نه‌یانتوانی پرۆژه‌یه‌كی ئابوری ته‌كمیله بكه‌ن ، كه لانیكه‌م شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ری بخاته پیش چاوی كۆمه‌لگای سۆدانی و ڕای گشتی ، له‌كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستان یاسای تایبه‌ت به نه‌وت و گاز هه‌یه و ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گاز به نوینه‌رایه‌تی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاگاداری منتوجاتی نه‌فتی و هه‌نارده‌كردنی نه‌فتایه له كوردستاندا . لایه‌نێكی تر به‌راوورد كاری نیوان هه‌ریمی كوردستان و باشوری سۆدان له‌وه‌دایه كه له كوردستان یه‌ك هیزی نیزامی و یاسای هه‌یه كه پاریزگاری له ماف و داخوازییه ره‌واكانی خه‌لكی كوردستان و شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات له ناوچه‌كه‌دا ، وه‌لئ له باشوری سۆدان چه‌ندین میلیشیای چه‌كدار سنگ ده‌رئه‌په‌ڕێنن و مرۆڤ و مێروله یه‌ك مافیان هه‌یه ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌رناوچه‌و گه‌ره‌كێك له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداری میلیشیاییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت . له باشوری سۆدان زیاتر له سئ ساڵه له كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2013 وه شه‌ڕێكی خویناوی له نێوان دوو گروپی چه‌كدار كه ئه‌ویش گروپی میلیشیای چه‌كداری ( سلفاكیرمیاردیت و ریاك مشار ) سه‌ریهه‌ڵداوه‌و بووته هۆكاری ئاواره بوونی دووملیۆن مرۆڤ و به هه‌زارانیش كوژراون ، ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌نگی محهكن بۆ رای گشتی ، له‌كاتێكدا له هیچ ووڵاتێكدا ره‌فاهیه‌تی و ئاسایش و سه‌قامگیری ڕه‌ها وجودی نیه ، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان پێشیلكارییه‌كان ڕێژه‌ین و نه‌ك هاونیشتیمانیانی كوردستان له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی كوردیدا ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر نه‌بوون ، به پیچه‌وانه‌وه هه‌ریمی كوردستان بووته داڵده‌و هێلانه‌ی ملیۆنیك و هه‌شت سه‌د هه‌زار ئاواره‌ی سوری و عیراقی . باشوری سۆدان خه‌رقی گه‌نده‌ڵی ئیداری و مالی و سیاسی یه ، نهسهرۆك دیاره نهجیگر ، نه‌یاسا هه‌یه نهڕیسا ، وه‌لئ له هه‌ریمی كوردستان یاسا‌و ریسا هه‌یه بۆ سزادانی گه‌نده‌لكاران و پهلكیشكردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا ، پرۆژه چاكسازییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان له ڕابردوو كه چه‌ندین به‌رپرسی گهندهلكاری ملكه‌چ به یاسا كرد و ماڵ و سامانه‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ر دا گیراو هاتوچۆی ده‌ره‌وه‌یان لئ قه‌ده‌غه كرا نمونه‌ی هه‌ره زیندوو ئومید به‌خشن بۆ خه‌لكی كوردستان . خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه باشوری سۆدان له ڕووی جیۆسیاسی یه‌وه هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان نییه و هیچ لێكچونیك نیه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و باشوری سۆدان ، چونكه كۆماری باشوری سۆدان وڵاتێكی فره جیاوازیی ، زۆری ئایینی ، ئیتنی ، رۆشنبیر‌و نه‌ته‌وه‌ی جیاوازله باكوری سۆدان ، رۆشنبیری ئیسلامی عه‌ره‌بی سه‌رده‌سته ، كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له قوڵكردنه‌وه‌ی كیشه‌كانی نیوان باكورو باشور . كێشه‌ی ناسنامه : دانیشتوانی سۆدان خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی مه‌سیحی جیاوازله ڕووی رهِنگ و كلتور‌و رهِگهزهوه كه هه‌موو كات ترسی تواندنه‌وه و نه‌مانی ناسنامه‌و كلتور و شوناسیان له ئارادا بووه ، له‌هه‌مانكاتدا باكوری سۆدان له رووی ئاینییه‌وه موسڵمان و له ڕووی ئیتنیه‌وه عه‌ره‌بی سه‌رده‌سته و له ڕووی ره‌نگیشه‌وه سپی پێست و خۆیان به نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و خاوه‌ن هه‌ژموون زانیوه ، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان رێز و مافی هه‌موو ئایین و ئاینزاو كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان به جیاوازی ره‌نگ و ره‌گه‌زه‌وه پارێزراوه . له دوای ڕاگه‌یاندنی كۆماری باشوری سۆدان زۆر نزیكه به‌هه‌موو پێودانگیك نۆره‌ی كورد بێـت ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ئێستا دا كورد له عێراقدا خاوه‌نی په‌ڕله‌مان و حكومه‌تی كوردی خۆماڵی و ئابوری سه‌ربه‌خۆیه ، خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی (دادوه‌ری و جیبهجئ كردن ویاسادانان ) هێزی سه‌ربازی یه ، پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزه و حكومه‌تی به‌غدادیش لاواز‌و هه‌لوه‌شاوه و داته‌پیوو، هه‌ربۆیه حكومه‌تی به‌غداد زۆر مه‌ترسی نییه له‌سه‌ر خواسته‌كانی كورد .