برێت ماكگۆڕك: بەبێ توركیا ناتوانین داعش لەناو ببەین

خواكوڕك 

برێت ماكگۆڕك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا (دۆناڵد ترەمپ) بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لەبارەی لێدوانەكەی وەزیری دەرەی توركیا دا كە گوتبووی دەبێت ناوبراو دوور بخەنەوە، لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ماكگۆڕك دەلێت “بەبێ تورکیا ناتوانین داعش لەنێو ببەین”.

نێردەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەشلێت”ئاساییە هەندێ جیاوازی تەکنیکی هەبێت لەگەڵ تورکیا وەک هەر وڵاتێکی دیکەی هاوپەیمان ، بەڵام من رێزێکی زۆرم هەیە بۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەو هاوکارێکی نزیکی تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە”.

هەروەها ماكگۆڕك لە كۆنفراسی رۆژنامەوانی دا لە پێنتاگۆن گوتی “ئێمەش زۆر جار وەزیری دەرەوەی تورکیا دەبینین ، هیوادارم پەیوەندییەکانمان بەردەوام بێت ، دەیڵێمەوە رێزێکی زۆرم هەیە بۆ ئەو و هەموو بەرپرسانی تورکیا”.

برێت ماکگۆرک گوتی: “من وڵاتێک کە زیاتر لە عێراق بەهۆی پۆستەکەمەوە بۆی رۆیشتووم تورکیایە ، هاوبەشێکی گرینگە ، بەبێ تورکیا ناتوانین داعش لەنێو بەرین و هەمیشە لە پەیوەندیدام لەگەڵ هاوکارانم لە تورکیا، سەبارەت بە پڕچەککردنی هەسەدە لەلایەن ئەمریکاوە ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند: “فەرمانی پڕچەککردن راستەوخۆ لەلایەن خودی ترەمپەوە هاتووە، کە چەکی قورس و پێشکەوتووی لەگەڵە، بەڵام لەسەردەمی ئۆبامادا چەکی قورسیان پێ نەدراوە”.

 

Back to top button