نووسەرێكی رووسی: دەوڵەتی كوردستان ئەمساڵ رادەگەێنرێت و دەخرێتە سەر نەخشەی جیهان

خواكوڕك 

دیمترى نیرسیسۆڤ نووسه‌رى ڕووسی لە گوتارێكی دا رایدەگەێنێت، كه‌ ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان له‌ كوردستانى عێراق، ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ش كه‌ له‌ پایزى ئه‌مساڵدا 2017 ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌بێته‌ هه‌وێنى درووستبوونى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌.

نووسەری رووسیەكە كە گوتارەكە لە مالپەری پراڤدا. ڕیپۆرت دا بڵاو كراوەتەوە دەشنووسێت،”به‌م دوواییانه‌ پرسی ده‌وڵه‌تى كوردى له‌ میدیاكاندا گرنگیی زیاترى پێده‌درێت. پێیوایه‌ ئه‌وه‌ش هۆكارى خۆى هه‌یه‌، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه‌ كورد سه‌ركه‌وتووانه‌ له‌ عێراق و سووریا شه‌ڕى داعش ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پشتیوانیی ده‌كرێت”.

هەروەها نووسەرە رووسیەكە باس لەهۆكارەكان دەكات و لەگوتارەكەی دا دەشنووسێت، به‌هۆى ئه‌و هۆكارانه‌شه‌وه‌، ئێستا زۆرێك له‌ جیهان ده‌زانن كه‌ گه‌لى كورد، له‌ زۆربه‌ى گه‌لانى جیهان زیاتر تووشى دابه‌شبوون كراون، خاكى كوردستانیش كه‌ زیاتر له‌ 40 ملیۆن كه‌سى له‌سه‌ردا ده‌ژى، له‌ نێوان توركیا، عێراق، ئێران و سووریا دابه‌شكراون.

لەبارەی خەونی كورد بۆ دەوڵەتی كوردستان و خەباتی ئەو نەتەوەیە دیمترى نیرسیسۆڤ نووسه‌رى ڕووسی لەگوتارەكەی دا دەشلێت” ماوه‌یه‌كی زۆره‌ كورد خه‌ون به‌ ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌و خه‌ونه‌ به‌جێ بهێنێت، هه‌ر هه‌وڵێكى له‌و شێوه‌یه‌ش له‌لایه‌ن حكوومه‌تى په‌یوه‌ستداره‌وه‌، به‌ توندى سه‌ركووت ده‌كرا. بۆیه‌، پرسى كورد به‌درێژایی ماوه‌ى ڕابردوو وه‌كو بۆمبێكى چێندراو له‌ژێر سه‌قامگیری خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ماوه‌ته‌وه‌”.

نووسەرە رووسیەكە ئاماژە بە شەری سەدام دەكات و هەوڵەكانی كورد بۆ روخانی رژێم دەشنووسێت” هه‌لى درووستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردیی سه‌ربه‌خۆ، له‌گه‌ڵ جه‌نگى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دژ به‌ عێراقی سه‌دام حوسێن، ده‌ركه‌وت، كاتێك كورده‌كان هاوشانى هێزه‌كانى ئه‌مریكا به‌شدارى ئه‌و جه‌نگه‌یان كرد، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش، به‌ فه‌رمانى پۆل بریمه‌ر، حاكمى دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق، ده‌ستوورێكى نوێیان بۆ دانرا، كه‌ دۆخێكى تایبه‌ت به‌ هه‌رێمى كوردستان به‌خشرا و ئه‌وه‌ش به‌ره‌و فیدڕاڵى برد، هه‌روه‌ها به‌پێی ده‌ستووره‌كه‌، ماف به‌ گه‌لى كورد داوه‌ ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق، ئه‌نجام بدات.

هەروەها دەشنووسێت” ئێستا كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ له‌ ڕێگه‌ى ڕیفراندۆمه‌وه‌ ئه‌و ماده‌ یاساییه‌ به‌كار بهێنرێت، كه‌ بڕیاره‌ له‌ پایزى ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت و هیچ گومانیشى تیادا نییه‌ گه‌لى كورد ده‌نگ به‌ سه‌ربه‌خۆیی، ده‌دات”.

Back to top button