پەیوەندیەكانی ئەمریكا و سعودیا بەهێزتر دەبێت
خواكوڕك
دۆناڵد ترەمپ رۆژی شەممە 20ی 5ی 2017 بە سەردانێكی فەرمی كە بۆ یەكەمجار پاش دەست بەكار بوونی وەك سەرۆكی ویلایەتی یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەردانی فەرمی دەكات، گەیشتە پایتەختی سعودیە، ئەمەش پاش ئەوە دێت كە ئیدارەی پێشووتر، ئەمریكا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ساردی تێكەوتبوو، ئەمەش بە یەكەم هەنگاو دەبینرێت لەگەڵ دەستبەكار بوونی ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا بۆ چارەسەر كردنی پەیوەندیەكانی ئەمریكا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بۆ بەهێز بوونی پەیوەندیەكان”.
پێشبینی دەکرێت سەردانەکەی ترەمپ بۆ سعودیە ببێتە هۆکاری بووژانەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان سعودیە و ئەمریکا، بەو پێیەی بڕیارە لەمیانەی سەردانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سعودیە چەندین رێککەوتنی بازرگانی گرنگ واژۆبکرێن” لەو باریەوە جۆن دووک، بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی ئەمریکی-عەرەبی سەبارەت بە سەردانەکەی ترەمپ دەڵێ، بەهەڵبژاردنی سعودیە وەکو یەکەم وڵات کە سەردانی بکات، ترەمپ دەیەوێت رۆڵێکی بەهێزتر لە وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە بگێڕێت.
یەکێک لەو گرێبەستانە کڕینی چەکە لەلایەن سعودیە لە ئەمریکا بەبڕی 100 ملیار دۆلار. هەروەها بڕیارە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی سعودیە، ناسراو بە ئارامکۆ، بە بڕی 50 ملیار دۆلار گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا واژۆبکات.
وابریارە دوای سعودیە سەرۆکی ئەمریکا سەردانی هەریەک لە وڵاتانی ئیسرایل، بەلجیکا، ئیتاڵیا و ڤاتیکانیش بکات” سەلمان کوڕی عەبدولعەزیر پادشای سعوودیە بە دۆناڵد ترەمپی راگەیاندووە “ئەم سەردانەی ئێوە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی هاوکاریی ستراتیژی و ئەمەش کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ناوچە و جیهان هەیە”.
ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە لەم بارەوە بڵاوی کردوەوە، پاش پێشوازیی فەرمیی مەلەک سولەیمان لە دۆناڵد ترەمپ، لە ڕیوڕەسمێکی تایبەتدا خەڵاتی تایبەتیی ئەو وڵاتەی کردووەتە گەردنی ترەمپ.