عەلی باپیر چی گوت !!

نیازحاجی
لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی نەوشێروان مستەفا، عەلی باپیر گوتی ” نەوشێروان مستەفا پێی گوتم بە دەوڵەتێکی کوردی ئیسلامی رازیم”!!
ئەو وتەیەی عەلی باپیر یەکەم گورزە لە نەوشێروان مستەفای دەوەشێنێت لە دوای مردنی ، ئەگەر عەلی باپیر راست دەکات بۆ ئەو کاتەی ناوبراو لەژیاندا مابوو ئەو وتەیەی بۆ کەس نەگێرایەوە ؟
بۆ دوای ئەوەی کۆچی دواییکرد لە کاتی ناشتنیدا باسیکرد ؟
نەوشێروان مستەفا کەسێکی مارکسی لینینی بوو نە قسەی وا دەکا و نە باوەریشی بەو جۆرە دەوڵەتە هەیە ، بەو قسەیە علی باپیر ئەوە دەسەلمێ کە چاوی بریوەتە میراتی نەوشێروان مستەفا و دەیەوێت رەوتە ئیسلامیەکەی ناو گۆڕان بۆ خۆی رابکێشیت .
ئەترسم ماوەیەکی تر عەلی باپیر قسەیەکی تریش بەزاری ناوبراوەوە هەڵببەستێت و بڵێت” نەوشێروان مستەفا هەروەها گوتی ئەگەر دەوڵەتی ئیسلامی کوردیمان دروست کرد ئەوا تۆ دەکەین بە خەلیفەی ئەو دەوڵەتە”.
زۆر سەیرتریش ئەوە بوو کاتێک علی باپیر گوتی ” قەناعەتم بە نەوشێروان مستەفا کرد کە بە دەوڵەتێکی ئیسلامی رازی بێ”،
ئەو قسەیەی علی باپیر تەواوی ئەو بانگەشانەی پێشتری نەوشێروان مستەفای خستە ژێر پرسیارە کە ئایا بزوتنەوەی گۆڕان خەریکی دروستکردنی دەوڵەتی مەدەنی بوون یان دەوڵەتی ئیسلامی ، ئەوە دەبێ گۆڕانخوازان وەڵامی ئەو قسەیەی عەلی باپیر بدەنەوە .
بۆ لەمەودوا وەرزی قسە هەڵبەستن بە دەمی نەوشێروان مستەفا دوای مردنی دەست پێ دەکات ، هەریەک بەنیازی دەستکەوتی سیاسی بەکاریدەهێنێت چونکە خۆی لە ژیاندا نەماوە تا بە درۆیان بخاتەوە .
ئەوەی عەلی باپیر ئەمڕۆ کردی شینی نەوشیروان مستەفا نەبوو بەڵکوو شین بوو بۆ کورسیەکەی، شینی کۆکردنەوەی دەنگ بوو ، شێنی چاوتێبڕین و داواکردنی پشکە بەش بوو لە گؤڕانی دوای نەوشێروان مستەفا.
نەوشێروان مستەفا (کۆمەڵە) بوو دیارە علی باپیر (کۆمەڵە) جیاناکاتەوە لە (کۆمەڵ) !
ئەگەر علی باپیر ئەو قەناعەتەی بۆ نەوشێروان مستەفا دروست کردبوو بۆ هیچ پەڕلەمانتارێکی گۆڕان دەنگی بۆ رەشنوسی دەستورێکی ئیسلامی نەدا لە پەڕلەمانی کوردستان !
پرسیارێکیشم لە عەلی باپیر هەیە ، نازانم ئەمجارە بۆ هیچ خەوێکی بە خواوە نەبینی تا زووتر هەواڵی کۆچی دوایی نەوشێروان مستەفای پێ رابگەیەنێ ، ئەویش لە میدیاکانەوە پێی زانی؟
بەڵام پێدەچی علی باپیر ئەو خەوەی هەڵگرتبێ ، بڵێ نەوشێروانم مستەفام بینی لە بەهەشت ترێی ئەخوارد !

Back to top button