سەرۆك 55 ساڵە شکۆی نەتەوە و خەمی نیشتمانی هەڵگرتوە .
بهمن کاك عبداللە
ڕێزدار مسعود مستەفا بارزانی ، کوڕی ڕابەری نەتەوەیی و جەنەڕاڵی چیاکان مستەفا بارزانی ە ، لە کۆماری کوردستان لە سابڵاغ لە ژێر پەرچەمی کوردستان لە دایک بوە ، تاکو تەمەنی ۱۳ ساڵی باوکی خۆیی نەدیوە ، بەڵام دایکێکی کاریزمی سەرکردانە پەروەردەی کردوە .
ـ لە ۱۹٦۲/٥/۲٠ز و تەمەنی ۱٥ ساڵ بوە بوەتە پێشمەرگە ، پێشمەرگەیەك کەلەبەر دەستی جەنەڕاڵ بارزانی دا فێری نیشتمان پەروەری و بیریی نەتەوەیی و تێکۆشان بۆ ڕزگاری و سەربەخۆیی بوە .
ـ ساڵی ۱۹۷۹ و لە کۆنگرەی ۹ ی پارتی بوەتە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان .
ـ ساڵی۱۹۸۸ دوای ئەنفال و کیمیا باران و ڕوخاندن و سوتاندنی زیاتر لە ٥٠٠٠ گوندی کوردستان ، تاکە سەرکردەی کوردە لەگەڵ پێشمەرگەکانی لە خواکوڕك پێش بە سوپای عیراق دەگریت و نزیکەی ٥ فرقەی سوپای عیراق تێك دەشکێنن و بۆ بەعس و دونیایان سەلماند کە ئەنفال و کیمیاباران و رووخاندنی گوندەکان کۆتایی بەبزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد ناهینن.
ـ ساڵی ۱۹۸۸ تاکەسەرکردەی کوردە کە پێشبینی گۆڕانکاری گەورەی ناوچەکەی کرد و ساڵی ۱۹۹۱ ڕاپەڕینی گەورەی بەهار روویدا .
ـ سەرۆکایەتی بەرەی کوردستانی کرد لە ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ۱۹۹۱ داو توانرا هەموو کوردستان ئازاد بکرێت .
ـ تاکە سەرکردەی کوردە ساڵی ۱۹۹۱ داوای کرد هەڵبژاردن بکریت و شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بگۆڕدرێت بەشەرعیەتی دیموکراسی و هەڵبژاردن و ساڵی ۱۹۹۲ هەلبژاردن لە کوردستان کرا .
ـ لە هەڵبژاردنی ۱۹۹۲/٥/۱۹ ی پەرلەمان و ڕابەری بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد ، حزبەکەی توانی زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمانی کوردستانی بەدەست هێنا و خودی بارزانی یەکەم دەنگی بۆ ڕابەری بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد بەدەست هێنا .
ـ لە کۆڕەوی بەهاری ساڵی ۱۹۹۱ گەلەکەی بەجێ نەهێشت و فەرمووی مردن بەسەر بەرزی لە نیشتمان دا باشترە لە ژیان بەسەر شۆری لە ووڵاتان و لەداستانی کۆڕێ ی بەناوبانگ سوپای بەعسی ڕاگرت و لوتی شکاندن .
ـ دژی شەڕی براکوژی بوو تاوەکو هیزەکەی بەرامبەری شاری هەولیر و زۆرینەی خاکی کوردستانی دەست بەسەردا نەگرت فەرمانی شەڕی دەرنەکرد .
ـ ساڵی ۱۹۹٦ دوای ڕێککەوتنی یەکیتی و سوپای پاسداران بۆوەدەرنانی پارتی لەکوردستان و تەسلیم کردنی بە ئیرادەی ئیران بەتاکتیکیکی سیاسی و عەسکەری و بەئاگاداری هاوپەیمانان شکستی بەو پیلانە خەتەرناکە هێنا و تەواوی خاکی کوردستانی ئازادکرد .
ـ ساڵی ۲٠٠۳ بەشداری کاریگەری ڕووخانی ڕژیمی سەدامی کردوە.
ـ ساڵی ۲٠٠٥ دەوری سەرەکی و کاریگەری هەبوو لە چەسپاندنی مافەکانی کورد لەدەستوری عیراق و فیدراڵی پارێزگاکانی گۆڕی بۆ فیدراڵی مێژووی جوگرافی .
ـ یەکەم سەرکردەی کوردە لە عیراق بەفەرمی زمانی کوردی بەکار هێناوە و بەجلی کوردیە وە حوکمی بەغدای کردوە .
ـ ئەو سەرکردەیەیی کوردە کە ئاڵای عیراقی گۆڕی .
ـ تاکە سەرکردەی کوردە جلی کوردی و زمانی کوردی بردە کۆشکی سپی ئەمریکا .
ـ یەکەم سەرکردەی کوردە ئاڵای کوردستانی بەفەرمی هەڵداوە و لە کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆشکە جیهانیەکان بەفەرمی ناساندویەتی .
ـ یەکەم سەرکردەی کوردە دبلۆماسیەتی کوردی و هاوپەیمانیەتی لەگەڵ هیزەنیودەوڵەتیەکان دا دروستکرد لەسەر بنەمایی بەرژەوەندی هاوبەش .
ـ تاکە سەرۆکی هەرێمە لە جیهان دا وەک سەرۆکی دەوڵەتی سەربەخۆ حسابی بۆ دەکریت و پێشوازی لی دەکریت .
ـ تاکە سەرکردەی کوردە دوای مەلامستەفا بەئەمریکای گوتبیت نەخیر ، و ئەوسەرکردەیەیە کە پێشمەرگەی لە لیستی تیروری ئەمریکا دەرهێنا .
ـ تاکە سەرکردەی کوردە سەرکردایەتی شەڕی دژبەداعشی کردو داعشی تیکشکاند و پێشمەرگە و کوردی بردە ناو گەورەترین هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش .
ـ ئەو سەرکردەیەیی کوردە کە سنوری کوردستانی بەخەندەق دیاری کردوەو ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستانی گەڕاندەوە سەر خاکی کوردستان .
ـ هێزی پێشمەرگەی کردە خاوەن چەکی بەهێز و مۆدیرنی جیهانی .
ـ یەکەم و تاکە سەرکردەی کوردەپرۆژەی سەربەخۆیی کوردستانی خستە سەر میزی گفتو گۆی جیهان و ناوچەکە و کردی بەڕۆژەڤی راگەیاندنەکانی جیهان .
ـ یەکەم سەرکردەی کوردە کار بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکات و بڕیاری داوە تاکە ڕێگە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی ە .
ئەو سەرکردەیەیە کەشکۆی بەپۆست و ناو ناوبانگی کورد بەخشیوە و هەموو گەل بەنەیارەکانیشیەوە تەنها ئومێدیان بە بارزانی هەیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان .