بۆ سەرۆکێک کە هەمیشە پێشمەرگەیە
ئاسۆ حاجی
پێشمەرگایەتیت پیرۆز سەرۆک
سەرۆکتان پیرۆز پێشمەرگە
كە هەردووكتان دوو هاوتای یەك مانان
لە یەك كاتدا
بنار و لوتكە
شكۆ و سەرفرازی
سەركەوتن و سەركەوتن
سەرۆکتان پیرۆز پێشمەرگە
كە هیواكانی
بە هەنگاوەكانی ئێوە سپاردوە
گیانی خستۆتە سەر دەستی ئێوە
تا بە كوردستانی بسپێرن
تا نەبەردیەكانی پێ بژمێرن
تا هەور و هاوار كۆبكەنەوە
تا هەر خۆزگەیەكی پێشمەرگە
ببێتە شاڕێگای مەزنی و مانەوە
ببێتە ناونیشانی
شكۆ و سەرفرازی
ببێتە ناونیشانی
سەركەوتن و سەركەوتن
پێشمەرگایەتیت پیرۆز سەرۆک
كە گەورەترین شانازی بە تۆ بەخشی
شانازی دیرۆكێك
كە لە ژێر پەرچەمی پیرۆز
لە سەروەریەكانی كۆمار
لە دایك بوو
شانازییەك
كە خەنجەرەكەی بەر پژدێنی جەنەڕال
لەسەر لاپەڕەكانی مێژوو
نەخشاندوویەتی
شانازیەك
لە سەنگەرەكانی بەرگری
لە نامەی پێشمەرگەیەكی عاشق
لە هیوای پێشمەرگەیەك بۆ منداڵەكانی
بە ڕەنگەكانی ئاڵا
كە سێبەری لە سەر نەبەردیەكانی پێشمەرگە و
بەژنی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە كردووە
دەنووسرێتەوە
نووسینەوەی سروودەكانی
شكۆ و سەرفرازی
سروودەكانی
سەركەوتن و سەركەوتن
سەرۆکتان پیرۆز پێشمەرگە
كە هەموو ڕۆژێك
بە نوردیە نانی باوەڕەوە
خوانتان لەگەڵ تێكەڵ دەكا
بە كۆكردنەوەی تیشكەكانی هەتاو
پەنجەی سڕ بووی ئیشكگریتان
گەرم دەكاتەوە
هەموو ساتێك
هەنگاوەكانی برایەتی
لەگەڵ ڕێتمی بەڵێنی شەڕەف
لەگەڵ شكۆ و سەرفرازیتان
لە گەڵ بانگی
سەركەوتن و سەركەوتن
ڕێك دەخات
پێشمەرگایەتیت پیرۆز سەرۆک
كە كاروانی تێكۆشانتان
گەیاندە سنوورەكانی كوردستان
خەونەكانتان لە حەقیقەتی هەبوونی دەوڵەت
موتربەكرد
پێشمەرگایەتیتان
كردە ناونیشانی ناسینەوەی كوردستان
پێشمەرگایەتیتان
كردە سوێندی پاراستنی مرۆڤایەتی
بۆیە بە هەموو زمانەكانی دنیا
بە هەموو ڕەنگەكانی هەبوون
پێشمەرگە مانایەكی دیكەیە
بۆ شكۆ و سەرفرازی
بۆ
سەركەوتن و سەركەوتن
ئەی سەرکردە، ئەی سەرۆک
ئەی زادەی مێژووێكی داگیرساو
هاوڕێی ڕووبار و
ڕامانی ئەو هەڵۆیانەی
لە سەر كێوەكانی قوربانیدانی پێشمەرگە نەبێ
نانیشنەوە
خۆزگەكانت
وەك ئەو بەڵێنانەی هەموو ڕۆژێك بە هەڤاڵانت دەدەی
تاریكی ڕاو دەنێن
دەلاقەی ڕۆناكی
بەسەر خۆزگەیەكی دیكەی وەدی نەهاتوو دەكەنەوە
خۆزگەیەك
هەموو ڕۆهەڵاتێك
پێشمەرگە بەدەم پیرۆزكردنی ئاڵا
هاواری شكۆ و سەرفرازی دەكەن
هاواری
سەركەوتن و سەركەوتن
20-5-2017