ژمارەكان لە كەوانەی پەیوەندیەكانی ئەمریكا ـ سعودیە

خواكوڕك
پاش ئەوەی ئەمڕۆ دۆناڵد تڕەمپ دوای دەستبەكار بوونی وەك سەرۆكی ئەمریكا یەكەم گەشتی بۆ وڵاتی سعودیە بوو، پەیوەندیە سیاسیەكانی نێوان ئەمریكاو و سعودیە هاوكات پەیوەندیە ئابووربیەكانی نێوان دوو وڵات مژار گفتوگۆكانی نێوان مەلیك سەڵمان و دۆناڵد ترەمپ بوونە.
لە هێشتان ترەمپ لە خاكی سعودیە یە كە حكومەتی ئەو وڵاتە بەچەند حالێك باسی لە پەیوەندیەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتەكرد, ئەمەش دەرخەری ئەم راتسیەیە كە سعودیەو ئەمریكا وێڕای پەیوەندی بە هێزی سیاسیی لە ئێستادا خاوەنی هەر بە هێزترین پەیوەندی ئابوورین.

حكومەتی سعودیە داتایەكی ئالوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئەمریكا لە رێگای چەند خاڵك بڵاوكردەوە لەوانە
۱ـلە دەساڵی ڕابردودا بە بڕی دوو تریلیۆن ڕیاڵ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوانیان كراوە.
۲ـ ئەمریكا یەكەم سەرچاوەی ناردنی شمەكە بۆ سعودیە
۳ـ نزیكەی ٥٨٨ پڕۆژەی هاوبەشی كۆمپانیا سعودی ئەمریكییەكان لە سعودیە سەرمایەیان وەگەڕ خستووە بە هاوبەشی.
٤ـ بە بڕی ۳ ملیار دۆلار وڵاتی سعودیە لەگەڵ كۆمپانیای GE ئەمریكی لە بواری ستراتیجی گرێبەستێكی گەورەی ئەنجام داوە.
5 ـزیاتر لە ۱۷٤ كۆمپانیای ئەمریكی لقی خۆیان لە وڵاتی سعودیە كردۆتەوە.
6ـ لەسەدا شەست و سێی پڕۆژەكانی بنیاتنان لە سعودیە لە لایەن كۆمپانیا ئەمریكیەكانەوە جێ بەجێدەكرێن.

شایەنی گوتنە لەو سەردانەی ترەمپ بۆ سعودیە گەورەترین گرێبەستی كرین و چەك لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا واژۆكرا.

Back to top button