عەبدوڵا مەلانوری: دوای كۆچی نەوشیروان مستەفا یەكێتی هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی گۆڕان دەدات

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ نەوشیروان مستەفا لە گردی زەرگەتە بەخاكسپێردرا, كە لە میانەی بەخاكسپاردنەكەیدا وتاری چەند حزبێكی كوردستان خوێنرایەوە لەوانە یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە سەرە گۆڕی نەوشیروان داوای یەكگرتنەوەی یەكێتی و گۆڕانی كرد, ئەگەر چی جەماوەری ماتەمگێری گۆڕان ئامادە نەبوون پێشوازی لە وتارەكەی یەكێتی و یەكگرتوو بكەن.
عەبدوڵا مەڵا نوری ئەندامی پێشووی پەرەلمانی كوردستان و كادری دیاری بزوتنەوەی گۆڕان لە بارەی وتارەكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە قادر حەمەجان وتە بێژی یەكێتی خوێندیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت:”هەندێك هەلپەرست دوا ئاواتەكانی پێش كۆچ كردنی نەوشیروانی بەجێنەگەیاند, كە مەبەست لێی رێككەوتننامەی دەباشانی نێوان بززوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیە.
ئەو ئەندامەی بزووتنەوەی گۆڕان دەشنوێیت:” هیشتان تەرمی پیرۆزی كاك نەوشیروانمان نەخستبویە گۆڕە پیرۆزەكەی, یەكێتی بە هاوكاری چەند بەرژەوەندی خوازێك هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی گۆڕان دەدات, بۆیە هەرچی زووە دەبێت بێنەوە گۆڕەپانی سیاسی و ئاواتە بە دی نەهاتووەكانی كاك نەوشیروان بەدی بهێنین”

عەبدوڵا مەلا نوری
Back to top button