بوەستە دكتۆر هەڤاڵ
ئەردەڵان هەلەبجەیی
لە هەندێك ماڵپەڕ وا بڵاو كراوەتەوە كە لە كاتی شۆردنی لاشەی خوالێیخۆش بێت نەوشیروان مستەفا،دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر وتویەتی پێویستمان بە صــــــــابون نیە بۆ شۆردنی،بەڵكو دەبێت نیوەی كورد خۆی بە كاك نەوشیروان پاك بكاتەوە،ئەم قسە گەرچی لە ڕوی زمانەوانیەوە هەڵـــەیەكی گەورەیە و دكتۆر دەركی نەكردووە!
بەڵام دكـــتۆر هەڤاڵ دووەم جاریەتی هەڵەی لەو جۆرە بكات،چونكە پێشتریش وتبوی گەر نەوشیروان ئاو بڕێژێت لە بری قاچ سەری تێدەخەین،لە ڕاستیدا گەر كەسێكی تر وەها قسەی بكردایە ئاسایی بوو بەڵام لەبەردوو هۆ نەدەبوو كاك هەڤاڵ ئاوا بدوێت چونكە
ـ ئگەر نیوەی كورد ئەوەندە پیس بن و پێویستیان بەوە بێ بە كاك نەوشیروان پاك ببنەوە،ئەوا ڕەنگە دكتۆر كاك نەوشیروانی وەك كەعبە هاتبێتە بەرچاو و بۆیە دەبوو پێش داواكردن لە خەڵك،خۆی بە كاك نەوشیروان پاك بكردایەتەوە تا مەلەفەكەی سپی دەبویەوە بۆ ئەوەی ڕێی بدەن ببێتە پارێزگاری دڵی شاران سلێمانی.
ـ ئەو ئازادە گەر سەری چڵكنە بیخاتە هەر ئاوێك كە پێی باشە بەڵام ئێمە نەك سەر،بگرە قاچیشی تێ ناخەین چونكە گەر چڵكنیش بین تەنها تۆزو قوڕی سەنگەرەكانمان پێوەیەو ناشمانەوێت لە بری بۆنی خاك هیچ بۆنێكی ترمان لێبێت.
ئەم كورتە نوسینە ڕق نیە لە دكتۆر هەڤاڵ،تەنها وەڵامێكە بۆ ئەوەی بزانێت لەمەولا چی دەڵێ و چۆن دەڵێ،بۆیە ئیتر بوەستە دكتۆر.