پارێزگاری له‌بری سلێمانی ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه، بزانن چی ده‌ڵێت؟
خواكوڕك
سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی پشوو له ئه‌مڕۆدا به‌هۆی ماته‌مگێران به‌هۆی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،لەبری پارێزگاری سلێمانی رونكردنەوە لەسەر پشوی فەرمانگەكانی حكومەت دەدات و رایدەگەیەنێت، لە سەرجەم فەرمانگەكان دەوام ئاسایی دەبێت.
ئێوارەی رۆژی شەممە 20/5 عومەر ئەحمەد ئەمین (عومەر قەڵادزێی) لەبری پارێزگاری سلێمانی رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو باسی ئەو دەنگۆیانە دەكات كە بڵاوكراونەتەوە بەوەی گوایە بەبۆنەی راگەیاندنی ماتەمینی بۆ نەوشیروان مستەفا پشوی فەرمیان راگەیاندوە، رۆژی یەكشەممە 21-5 لە سەرجەم فەرمانگەكانی پارێزگای سلێمانی دەوام ئاساییەو پشوو نییە.
پارێزگاری له‌بری سلێمانی باسی له‌وه‌شكردووه” پێشتریش رامانگەیاندبوو ماوەی دوو رۆژ ماتەمینی گشتی رادەگەیەنین، بۆ كۆچی دوایی سەركردەو تێكۆشەری دێرینی گەلەكەمان نەوشیروان مستەفا ئەمین، بەڵام پشوو نابێت و دەوامی ئاسایی سەرجەم فەرمانگەكان بەردەوام دەبێت.