ئه‌بوبكر هه‌ڵه‌ده‌نی: سوكایه‌تی كردنی لاینگرانی گۆڕان به مامۆستا صڵاح ا‌لدین سوكایه‌تی كردنه به دەیان هەزار ڕێکخستن وسەدوهەشتا وشەش هەزار دەنگی کوردستانیان
خواكوڕك
له‌سه‌ر ئه‌و هوتافه هاوار و قسه نه‌شیاوانه‌ی لاینگرانی گۆڕان له‌كاتی مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فا ، به‌رانبه‌ر به ئه‌مینداری یه‌كگرتوو (مامۆستا صڵاح ا‌لدین محه‌مه‌د به‌هادین) ئه‌نجامدرا،كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیش ده‌ڵێت: من لە جیاتی شۆڕش حاجی بومایە لەوێ داوای لێبوردنم دەکرد، بۆئەوەی ئەم ڕوداوانە دووبارە نەبنەوە دەبێت هەندێک هەڵسوڕاوو کادیری گۆڕان واز لەو خوە خراپە بێنن لەتۆمەتبار کردنی یەکگرتوو ,کە گەنجان هەڵبنێن بۆڕق بەخشینەوەوو سوکایەتی بەبەرامبەرەکان .
(ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی) سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌په‌یامێكیدا كه له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی كردۆته‌وه له‌سه‌ر “هوتافە ناهەقەکانی هەندێک لە گۆڕان خوازان!” ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو: ئەوەی ئەمڕۆ هەندێک لەگەنجەکانی گۆڕان کەبەرامبەر مامۆستا سەڵاحەدین هوها وهوتافیان کێشا پێچەوانەی بەهاکانی کوردەواری بوو کەدەبێت لەماڵی خۆت ولەپرسەی خۆت ڕێزی میوانەکانت تەنانەت نەیارەکانت بگریت .
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت: وەدژ بوو لەگەڵ پرەنسیپەکانی کاری سیاسی هێزێک لە ڕابردودا لەگەڵتا ئۆپۆزسیۆن ولە ئامادەکردنی پاکێجەکاندا هاوکارو لە سەراکانی ئازادی پشتیوانت بێت,لەئێستا دا پڕۆژەی چاکسازی بنەمای کاری هاوبەش وبۆداهاتووش دونیایەک کارت بەیەکدی مابێت ناکرێت ئاوا هەرزەوسەرپێییانە مامەڵە بکەیت.
هه‌ڵه‌دنی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: من لە جیاتی کاک شۆڕش حاجی بومایە لەوێ داوای لێبوردنم دەکرد(هەرچەندە بەڕێزیان وکاک عومەری سەیدعەلی هەوڵی بێدەنگ کردنیان دا),ودەزانین ئەوە هەڵوێستی فەرمی گۆڕان نیە,بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ بێ کاریگەری نابێت وساڕێژکردنی کاروکاتی دەوێ. ئەوەی بەرامبەر مامۆستا سەڵاحەدین کرا سوکایەتی بوو بەرامبەر دەیان هەزار ڕێکخستن وسەدوهەشتا وشەش هەزار دەنگی کوردستانیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: بۆئەوەی ئەم ڕوداوانە دووبارە نەبنەوە دەبێت هەندێک هەڵسوڕاوو کادیری گۆڕان واز لەو خوە خراپە بێنن لەتۆمەتبار کردنی یەکگرتوو ,کە گەنجان هەڵبنێن بۆڕق بەخشینەوەو سوکایەتی بەبەرامبەرەکان.
سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی نوسیویه‌تیشی: ئێمەی سەرکردەو کادیرەکانی یەکگرتوو ڕەخنەمان لەئەدای حزبەکەمان هەیە ودەمانبێت لە هەندێ وێستگەو هەڵوێست,بەڵام ڕەخنە جیایە لە سوکایەتی وناوزڕاندن وبەشەیتان کردنی ئەوانی دی، .
له كۆتاییشدا ئه‌وه‌ی نوسیوه: یەکگرتوو دەبێت هابیل بێت بەرامبەر برا قابیلەکانی, یەکگرتوو بەپشوودرێژی وپەروەردەی جوانی کادیرو ئەندامەکانی لەسەر نەتەوە پەروەری ونیشتیمان پەروەری وئیسڵاح خوازی,بە کەلتور کردنی گیانی لێبوردەیی ویەکتری تەواو کردن وەڵامی خۆی دەداتەوە، بۆیەکگرتوو بەخۆداچونەوە وپەند وەرگرتن لە ڕوداوەکان وڕاستکردنەوەی هەڵە کان نەهچ وستراتیژە، بەیەکگرتوەکانیش دەڵێم پێوەدانی مێشوولە سەرقاڵتان نەکات .