وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وه‌ڵامێكی توندی ئێن ئاڕ تی عه‌ره‌بی ده‌داته‌وه
خواكوڕك
ده‌سته‌ی گه‌شته‌گوزاری سه‌ربه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وه‌ڵامی مانشێتێكی سه‌ر كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی عه‌ره‌بی ده‌داته‌وه به‌ناونیشانی(بە هۆی كەناڵەكەیان گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان زیادی كردووە)
له راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه: دوابەدوای رێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی هەرێم بۆ هێنانی گەشتیار بەپێی رێنمایی تایبەت کە لەلاین بەرێز وەزیری شارەوانی وگەشت گوزار پەسەند کرا، هەموو ئەمانە بە بەڵگە لە دەستەی گەشتوگوزار هەیە. لەم ساڵ لە مانگی یەك تاكو ئێستا دەستەی گشتی گەشتوگوزار بەردەوام بووە لە هێنانی گروپی كۆمپانیاكانی گەشتیاری، تاكو ئێستا زیاتر لە 15 كروپی كۆمپانیای بانگەشتی كوردستان كردوون كە هەرگروپێكی زیاتر لە 15 بۆ 40 كۆمپانیا بووە. گەورەترین گروپیش 108 كۆمپانیای بیانی و 72 كۆمپانیای عێراقی بوون كە بەشداریان لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی كۆمپانیاكانی گەشتیاری لە مانگی ئازار لە شاری هەولێر كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه ده‌ڵێت: نازانین چۆن و بەچ مافێك و بە چ بەڵگەیەك كەناڵی ئێن ئارتی عەرەبی بە مانشێت و سەر دێر دەنوسێت: ( بە هۆی كەناڵەكەیان گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان زیادی كردووە)!؟
له‌درێژه‌ی روونكردنه‌وه‌كه ئاماژه به ئاراته‌ی كه‌ناڵه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: ئێمە زۆر چاك دەزانین ئەم كەناڵە تەنیا ریكلامی بۆ چاڤی لاند كردووە و هیچ بایەخیان بە شوێنەكانی تری گەشتیاری هەرێم نەداوە، كەچی زیاتر لە 170 شوێنی سروشتی و كاتبەسەر بردن و شوێنەوار و جۆرەكانی گەشتیاری و زیاتر لە هەزار شوێنی مانەوە هەیە و لەم كەناڵە باسی هیچان نەكراوە. ئَێمە چاڤی لاند و كۆڕەك تەلەفریك و پانكی گەشتیاری و مازیلاند و ماجدی لاند و فامڵی فان و تەلەفریكی بابلۆ و ئەكواپاركی هەولێرو …. بە بەشێكی گرنگ لە چالاكیەكانی گەشتیاری كوردستان بۆ راكێشانی گەشتیار دەزانین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ناكرێ رۆڵی 17 تاڤگە و دەیان هاوینەهەوار و جوانیەكانی سروشت و دیمەنی ئەشكەوتە بەفرینەكانی كوێستان و دەیان رووبار و پێشكەوتنی كەرتی گەشتیاری فەرامۆش بكەین.
له روونكردنه‌وه‌كه باسی سه‌رده‌مانێك ده‌كات كه هێشتا ئه‌و كه‌ناڵه دانه‌مه‌زراوه و هاتووه: ژمارەی گەشتیارانی هەرسێ پارێزگا و ئیدارەی گەرمیانیش زیادی كردوە بە هەمان شێوەی ساڵانی 2007 تاكو 2013 كە ساڵانە لە 30% زیادی دەكرد، لە جەژنی رەمەزان و قوربانی ساڵی 2015 ژمارەی گەشتیاران زیادی كرد كە ئەوكات كەناڵی ئین ئارتی عەرەبی بوونی نەبوو.