زیاتر له 1000 چه‌كداری په‌كه‌كه بوون به پێشمه‌رگه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/10/000046757567.jpg)
خواكوڕك
له درێژه‌ی وازهێنانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنوری قه‌زای شنگال، قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له شنگال ده‌ڵێت” وازهێنانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شنگال به‌رده‌وامه و زیاتر له 1000 چه‌كدار وازیان له په‌كه‌كه هێناوه.
قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له شنگال ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه” كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه به لێشاو وازده‌هێنن له ریزه‌كانی په‌كه‌كه و رۆژانه په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی پێشمه‌رگه وه ده‌كه‌ن، چونك باش سیاسه‌ت و مه‌رامی په‌كه‌كه‌یان بۆ روونبووه‌ته‌وه، ئه‌شزانن چ ئه‌جێندایه‌ك جێ به‌جێ ده‌كه‌ن، بۆیه ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی وازیان هێناوه له‌په‌كه‌كه 1000 چه‌كداری تێپه‌ڕاندووه و به‌رده‌وامیشه.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە دەڵێت: ”ئەو چەکدارانەی پەکەکە، کە دێنە ناو ھێزی پێشمەرگەوە مەشقیان پێ دەکرێت و دواتر لیستێکیان بۆ دەکرێتەوە و ناویان بۆ ناو ھێزی پێشمەرگە تۆمار دەکرێت، هه‌روه‌ها بەشێکی یەکجار زۆری ئێزدییەکان وازیان لەناو پەکەکە ھێناوە و سەرجەمیان ھاتوونەتە ناو ھێزی پێشمەرگە و، لەناو پێشمەرگەشدا دوای چاوپێکەوتن ڕێکاری یاساییان بۆ دەکرێت و ڕێک دەخرێنەوە.