دوو كچه‌ كوردی تری ئێزیدی رزگار كران له‌ چنگی تیرۆریستانی داعش

خواكوڕك

بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەست تیرۆریستانی داعش رایده‌گه‌ێنێت”دوێنێ ئێوارە توانیویانە دوو كچی دیكەی كوردی ئێزدی لە چنگ داعش رزگار بكەن و، بە كەسوكارەكەیان شادیان بكەنەوە.

(حوسێن قایدی)بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەست تیرۆریستانی داعش رایگه‌یاندوه‌” دوێنێ ئێوارە لە شاری مووسڵ و رەققەی سووریا، دوو كچی دیكەی كوردی ئێزدیمان لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار كردووە و بە كەسوكارەكانیان شاد بوونەوە”.

(قایدی) گوتیشی، لە ٤٨ سەعاتی رابردوودا، توانراوە چوار كچ و ژنی ئێزدی لە چنگ داعش رزگار بكرێن، بەمەیش ژمارەی رزگاركراوان گەییشتووەتە ٣ هەزار و ١٠ كەس.

Back to top button