قاسم سولەیمانی لەبارەی كۆچی دوای نەوشێروان سەرەخۆشی لە جەلال تاڵەبانی دەكات

خواكوڕك 

فەرماندەی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران قاسم سولەیمانی لە پایامێكی دا بۆ كۆچی دوای نەوشێروان مستەفا، سەرەخۆشی ئاراستەی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات، 

دەقی پرسەنامەی قاسم سولەیمانی

بەڕێز جەلال تاڵەبانی، رێبەری ماندوونەناسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، هەواڵی کۆچی دوایی سیاسەتڤانی بەرهەڵستکاری دیکتاتۆرییەتی سەردەمی سەددام و یاری دێرینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو بەڕێز نەوشیروان مستەفا، بووە هۆی داخ و پەژارە.

کۆچی دوایی ئەو خەباتکارە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکەم و لە خوای گەورە لێخۆشبوون و رەحمەت بۆ ئەو و سەبووری بۆ بنەماڵە و هاوڕێ و دۆستانی داواکارم.

Back to top button