بۆچی قوباد تاڵەبانی گردی زەرگەتەی جێهێشت

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، لەكاتی ناشتنی نەوشێروان مستەفا، لەگردی زەرگەتە، سوكایەتی بەقوباد تاڵەبانی دەكرێت، شەڕ دروست دەبێت و بەناچاری قوباد تاڵەبانی گردی زەرگەتە بەجێ دێلێـت، ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر لەكاتی ناشتنی نەوشێروان مستەفادا، سوكایەتی بە هەریەكە لە ” سەڵاحەدین بەهادین، سالار عەزیز و مەلا بەختیار و كۆسرەت رەسوڵ و قادر حەمە جان ” كراوە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە گردی زەرگەتە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بەخواكوڕكی راگەیاند لەكاتی ناشتنی نەوشێروان مستەفا و لە مەراسیمەكەدا، گەنجێك هێرش دەكاتە سەر قوباد تاڵەبانی و بە خۆفرۆش ناوی دەبات سوكایەتی بە قوباد تاڵەبانی دەكات، ئەمەش پاسەوانەكانی قوباد تاڵەبانی كاردانەوەیان دەبێت، پەلاماری گەنجەكە دەدەن، بۆیە قوباد تاڵەبانی ماراسیمەكە بەجێ دێلێت”.

شایانی باسە مەراسیمی بەخاك سپاردنی نەوشێروان مستەفا لە 20ی 5ی 2017 لەگردی زەرگەتە بەرێوەچوو هەر لەوێندەریش تەرمی نەوشێروان مستەفا بەخاك سپێردرا”.

 

Back to top button