ناوەندی فارسنیوزی ئێرانی: جێگرەوەی نەوشێروان مستەفا ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
شرۆڤەی كاردانەوەكانی نەمانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوی گۆڕان، دووەم تەوەری میدیاكانی ئێران لەپاش هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە و بەردەوام لەسەر قۆناغی پاش نەوشێروان، میدیاكانی بۆچوونی شارەزایانی ئێرانی بۆ ئەو پرسە دەخەنە روو، شارەزایەكی رۆژهەڵاتی ناوەراستی ئێرانی (محەمەدعەلی دەسماڵی) بۆ ئاژانسی فارسی دەلێت:یەكێتی نیشتمانی تووشی كێشە و ئینشقاقی ناوخۆیی بووە و دوو كەسایەتی سەرەكی بە ناوی “بەرهەم ساڵح” و “كۆسرەت رەسوڵ” لە ماوەی رابردوو دژ “هێرۆ ئیبراهیم” واتە هاوسەری جەلال تاڵەبانی و باقی ئەندامەكانی بنەماڵەی تاڵەبانی، رەخنەی زۆریان گرت. رەنگە بە مردنی “نەوشیروان مستەفا” دۆخێكی باشتر بۆ “بەرهەم ساڵح” بڕەخسێت و دوور نییە ئەو لە پرۆسەكەدا بچێتە ریزەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و رەنگە سەرۆكایەتی ئەو بزووتنەوەیەش بگرێتە دەست”.
ئێران ئەگەرچی بناغەی فكرەی رەخنە گرتنە لەكوردستان و لەوێوە ئاراستەی رەخنەكان دەكرێت، بەتایبەت لەبابەتی لەكار كەوتنی پەرلەمان و بابەتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئابووری ، چەندانی پرسی تر كە دەیەوێت ئاراستەی ناوەخۆی كوردستان بكات و شارەزایانی لەو بوارەدا، پرس گەلێكی رەخنە گرانە ئاراستەی دۆخی ناوەخۆی كوردستان دەكەن، لەهەمان كاتیش لەئێستاوە لەرێگای میدیاكانەو، شرۆڤەی قۆناغی دوای نەوشێروان مستەفا دەكەن “محەمەدعەلی دەسماڵی” كە بۆ ناوەندی فارسنیوز قسە دەكات دەلێت داژیەتی گەنداڵی ئابووری و دژایەتی لەگەڵ گەندەڵی بەرپرسانی كوردستانی عێراق گرنگترین تایبەتمەندی ئەو بوون كە دوای نەمانی نەوشیروان، بزوتنەوەی رەخنەیی و بزوتنەوەی گۆڕان تووشی كێشەی جددی دەبێت.
هەروەها ئەو شارەزایە بەزمانێكی پاراوی رەخنە گرانەی ئێران و دەستێوەردانی ئەو وڵاتە لە كاروباری ناوەخۆی كوردستان قسە دەكات بۆ ناوەندی فارسنیوز و دەلێت گومان لەوەدا نییە بە مردنی نەوشیروان مستەفا، پێدەچێت بزووتنەوەی گۆڕان ناتوانێت جارێكی دیكە شەپۆڵێكی رەخنەیی دژی بارزانی دروست بكات.