منافسی پارتی بە پێدانی ناسنامەی رۆشەنبیر دیاری ناكرێت
رێكان سەباح
كەسێك كە هەڵگری دەنگی پارتی بێت، دەبێت بشزانێت مونافسی پارتی، كێیە؟ كەسێك لەو سادەیە تێنەگات ناتوانێت نوێنەرایەتی پارتی بكات، ئاخر كەی ئەوە جێگای سەرنجی پارتیەكان بووە، بۆ ئەوەی ناسنامەی رۆشەنبیری لە هەرزە سیاسیەكانی گروپێك وەربگریت، بێت قسە لەو ئاستە نزمە بكەیت و مونافسێكی بەهێزی پارتی، بە عەقلی پێدانی ناسنامەی رۆشەنبیری دیاری بكات، كەسێكیش خاوەنی ئەو تێگەیشتنە بێت، ناتوانێت نوێنەری رێبازی بارزانی و دەنگدەری پارتی بێت، چونكە مونافسی پارتی كەلتورەكانە كە خۆفرۆشی و خۆبەكەمزانینی لەكوردستاندا چاندووە، پارتی بەو تەمەنە زۆرەوە تاوەكو ئێستا نەگروپی كردۆتە منافسی خۆی نە كەسیش، بەڵكو ئەو كەڵتور و تەعریب و داگیركاریەی كردۆتە منافسی خۆی كە بۆ ماوەی سەد ساڵە بەسەر ئەو میللەتەی ئێمدا پەیرەوی لێكراوە، بۆیە تێگەیشتن لە پارتی و دەنگدەری پارتی و رێبازی بارزانی، بەكەسێك نابرێت كە تاوەكو ئێستا منافسی پارتی نەزانێت كێیە”. ناشتوانی بەناوی رێبازی بارزانی و دەنگدەری پارتی پێناسەی خۆی بكات….. چونكە چەمكەكان لای پارتی پێكهاتەیەكی ناوەرۆكیە، نەك پێدانی ناسنامە، رۆشەنبیر لای پارتی جەوهەری پێگەیشتنی رۆشنفكریە، نەك لەبەر دڵی من قسە بكەیت ناوی رۆشەنبیر وەك ناسنامە وەربگریت، پارتی بوون و تێگەیشتن لە پارتی بوون، قوڵ و هەمە لایانەیە، كەسانێك ئەو شانازیەیان پێنابرێـت، كە ناتوانن لە سادەترین روانگەی پارتی تێبگەن، كە منافسەكانیەتی.