كۆریای باكور دەستی بەهێرش كردن كرد

خواكوڕك 

كۆڕیای باكور یەكەیەكی تایبەتی بە هاككردنی ئەلیكترۆنی بەرێوە دەبات، ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری شارەزایانی تەكنە لۆجیا و زانیاریەكان ئاشكرا كردووە”هه‌واڵگريی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور”، گرووپێكی تایبه‌ت به‌ هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌بات به‌‌ ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی دراوی قورس، له‌ڕێگه‌ى به‌ ئامانجكردنی بانكه‌كان و دامه‌زراوه‌ داراییه‌كان”.

له‌مباره‌وە جێمس جویس، شاره‌زا له‌ كاروباری‌ كۆریای باكوور ده‌ڵێت، ئه‌م ستراتیژه‌ی كه‌ كۆریای باكوور په‌یڕه‌وی ده‌كات زۆر سه‌ركه‌وتووتره‌ له‌ بازرگانیكردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و ساخته‌كردنی پاره‌ و قاچاخچێتی.
ئه‌م زانياريانه‌ش له‌لایه‌ن كیم هیونخ كوانگ، مامۆستای زانكۆ كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٤ له‌ كۆریای باكووره‌وه‌ هه‌ڵهاتووه‌ بۆ كۆریای باشوور پشتڕاستكرایه‌وه‌ هەروەها ئاژانسه‌كه‌ له‌زاری چه‌ند شاره‌زایه‌ك ئاشكرای كردووە، : “ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ (یه‌كه‌ی ١٨٠) ناوده‌برێت، له‌ ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ په‌یداكردنی دراوی قورس بۆ ڕژێمی پیونگ یانگ به‌كاردێت”.
كیم، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” یه‌كه‌ی ١٨٠، په‌لاماری بانكه‌كان ده‌دات و پاره‌ له‌ ئه‌ژماره‌كان ده‌دزێت، ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆریا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ده‌ن كه‌ كۆریای باكوور ئه‌و كاره‌ ده‌كات، هه‌روەها پێشبینی ده‌كرێت ئه‌ندامانی ئه‌م یه‌كه‌یه‌ وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌ كۆمپانیا بازرگانییه‌كان و لقه‌كانی كۆمپانیاكانی كۆریای باكوور له‌ ده‌ره‌وه‌ى كۆريا، یاخود له‌ كۆمپانیا هاوبه‌شه‌كانی چین و وڵاتانی دیكه‌ی ئاسیا كار بكه‌ن”.

Back to top button