وەڤدێكی هاوبەشی پارتی و یەكێتی بەنهێنی لەبەغدا بوونە

خواكوڕك 

عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە میدیایەكی نزیك لە گۆڕانی راگەیاندووە، كە وەڤدێكی هاوبەشی پارتی و یەكێتی بەنهێنی سەردانی بەغدای كردووە، لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆكەوزیران و سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆككۆمار كۆبوونەتەوە”.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی بە میدیای گۆڕان گوتووە، هەفتەى ڕابردوو شاندێکى پارتى و یەکێتى بەنهێنى سەردانى بەغدایان کردووە لەگەڵ عەبادی و سەرۆک کۆمار و سەرۆکى پەرلەمان و جێگرەکەى کۆبوونەوەتەوە و پرسەکانى ڕیفراندۆم و هەڵبژاردنەکانى داهاتوو و عێراق گفتوگۆیان کردووە، هەروەها دەشلێت، شاندەکەش  لە دوو کەس پێکهاتوون  ئەوانیش  فازیل میرانى سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتى و عەدنان موفتى ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتی بوون.

بەگوێرەی زانیاریەكان شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی لەگەڵ لایانەكان لەسەر پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان گفتوگۆیان كردووە”.

Back to top button