وڵاتێكی زلهێزی دونیا نوێنەری خۆی بۆ ریفراندۆم لەكوردستان دەنێرێت
خواكوڕك
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەزاری ئەندامێكی ئاسایشی رووسیا بڵاوی كردۆتەوە كە رووسیا ئامادەی خۆی پێشانداوە لەكاتی بەرێوە چوونی ریفراندۆم لەكوردستاندا ئامادەن نوێنەری خۆیان بۆ چاودێری پرۆسەی ریفراندۆم لەكوردستان بنێرێت و دەلێت”له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم، به فه‌رمی ئاگاداری رووسیا كراوه‌ته‌وه و یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رووسیا ئاگاداری كردمه‌وه كه ئاماده‌ن نوێنه‌ریان بۆ ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بنێرن”
مەلا ئیبراهیم نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رووسیا رایگەیاندوو،چوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مریكا، هاوكاته له‌گه‌ڵ پرسی ریفراندۆم و پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی، بۆیه زۆر گرنگه چوونی ئه‌م شانده باڵانسی هێزی كوردستان له ده‌ره‌وه به‌رز بكاته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا، چونكه ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتی هێزی سیاسی و ئابووری جیهانی به‌ده‌سته، ئه‌و بڕیار بدات زۆرێك له وڵاتان ده‌كه‌ونه ژێر كایگه‌ری بڕیاره‌كه‌یه‌وه، ئه‌مریكا ٪١٦ به‌رهه‌می ئابووری جیهان به‌ڕێوه ده‌بات، ڕۆڵی به‌هێزی له هه‌موو جیهان هه‌یه و بریاره‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه”.
هەروەها نوێنەری حكومەتی هەرێم دەشلێ”ئه‌مه‌ریكا هه‌ر بڕیارێك بدات وڵاتانی دیكه پشتیوانی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌ڕاسته‌وخۆ نه‌بێت، به‌ناڕاسته‌وخۆ پشتگیری ده‌كه‌ن، كاك مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌وێ جێگری وه‌زیری به‌رگری، خه‌ڵكێكی زۆری له كۆنگرێس بینووه، كۆنگرێس ڕۆلی به‌هێزی له ئه‌مریكا هه‌یه، ده‌توانێت بڕیار بدات، هه‌ندێك بڕیاری هه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆماریش نییه”.