وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئامانجی سەردانەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕێکس تیلەرسۆن ئامانجی سەردانی دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت، یەكگرتنە لەدژی حكومەتی ئێران، مامۆستایەكی زانكۆش دەلێت ئەگەری هەیە شەڕەكە ببردرێتە ناو خاكی ئێران”.
كەناڵی ئێن بی سی بڵاوی كردەوە كە ڕێکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باس لە سەردانی (دۆناڵد ترەمپ)، سەرۆکی وڵاتەکەی بۆ چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، لەوانە ئیسرائیل و سعوودیە و ڤاتیکان. لەو بارەیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێی وایە، ئامانج لەو سەردانە گرینگە یەکگرتنی هەڵوێستی ئەو وڵاتانەیە لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها دەلێت دەیەوێت لەو سەردانەدا لە پێناو یەکگرتوویی پەیڕەوانی ئایینەکان لە بەرامبەر تیرۆر و توندڕەویی مەزهەبی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەیوەندی لە نێوان ئایینەکاندا دروست بکات.
مامۆستایەكی زانكۆی سەڵاحەدین عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و دەلێت، “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕ‌ژێمى كۆماری ئیسلامى ئێران په‌لى بۆ نێو وڵاتانى عه‌ره‌بی هاویشتووه، ئێستە وڵاتانى عه‌ره‌بی سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌كیان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و شه‌ڕه‌ى ڕ‌ژێمى سیاسیی كۆمارى ئیسلامى ئێران له ده‌رەوه ده‌یكات، بیگوازنه‌وه بۆ نێوخۆى ئێران، بۆیه ده‌بێت بزانین ئه‌و سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌ى وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان تا چه‌ند ڕاسته. هه‌روه‌ها تا چه‌ند ئامرازى پێویستیان له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا ئه‌و سیاسه‌ته جێبه‌جێ بكه‌ن”.