خەڵكی باكوری كوردستان هەرەشە دەكەن و دەلێن بەیەكجاری دەچین بۆ باشوری كوردستان

خواكوڕك

لەلایان حكومەتی ئەكپارتیەوە پرۆژەی گواستنەوەی ناوەندی پارێزگای هەکاری بۆ گەڤەر و بەفەرمی گۆڕینی ناوەکەی بۆ جۆلەمێرگ لەلایەک و، گواستنەوەی ناوەندی پارێزگای شرناخ بۆ جزیرێ و گۆڕینی ناوەکەی بۆ نوح ئامادەكراوە.

 

ئەم پرۆژەیە لەلایان خەڵكی جۆلەمێرگ كاردانەوەی تووندی لێكەوتەوە، بەشێوەیەك شارنشینی جۆلەمێرگ خۆپێشاندانیان ئەنجامدا لەدژی گۆڕینی ناوەندی پارێزگاكەیان.

 

رۆژی هەینی 12-8-2016 لەكاتی خۆپێشانداندا، عەبدی ئارسڵان، سەرۆکی ژوری شۆفێرانی جۆلەمێرگ بەناوی خۆپیشاندەرانەوە گوتی شارەکەی لە ساڵی 1936دا بووەتە پارێزگا و رێگەنادەن ببێتەوە بە قەزا.

هەروەها ئەرسڵان لەبارەی نارەزایەتی و خۆپێشاندانەكانیان، گوتی رێگا نادەین ئەو بریارەی حكومەتی ئەكپارتی سەربگرێت، دەلێت ئەگەر بەردەوام بن لە گۆڕینی پارێزگایەكەیان، ئەوە ناچار دەبن لەبەرامبەر ئەو بریارە دا كۆچ بكەن بۆ باشوری كوردستان و شارەكانی هەرێمی كوردستان.

Back to top button