گۆڕان به‌فه‌رمی داوای لێبوردنی له یه‌كگرتوو كرد
خواكوڕك
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له زاری ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی رایده‌گه‌ێنێت” كه پاش ئه‌و هۆیا و هات و هاواره‌ی له مامۆستا صڵاح ا‌لدین كرا له وتاره‌كه‌ی له كاتی ناشتنی نه‌وشیروان مسته‌فا له گردی زه‌رگه‌ته، بزووتنه‌وه‌ی گۆران به‌فه‌رمی داوای لێبوردنی لێكردین.
(مستەفا عەبدوالله) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئێسلامی رایگه‌یاندوه”پاش ئه‌وه‌ی له كاتی مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی، مامۆستا سڵاح ا‌لدین وتارێكی پێشكه‌ش كرد، كه‌چی لاینگران و جه‌ماوه‌ری گۆڕان هۆیهایان له مامۆستا كرد،و قسه‌ی نه‌شیاویان گوت و هوتافی ناشرینیان به‌رزكرده‌وه، بۆیه ئێمه لای خۆمانه‌وه ئه‌و رووداوه بەکارێکی نەشیاوی دەزانین، ھەرچەندە باوەڕ ناکەین ئەوە ھەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان بێت، بەڵام پێمان وایە چەند کەسێکی نابەرپرس بۆ لەکەدارکردنی یەکگرتوو ئەو بێڕێزیەیان ئەنجامداوە.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه” ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان بەفەرمی داوای لێبوردنی کردووە، ھەروەھا ئەوەشی بەلای ئێمەوە گرنگە ئەوەیە کە گۆڕان پۆزشی ھێناوەتەوە و گوتویەتی، ئەوە گوزارشت لە ھەڵوێستی ئێمە ناکات، بۆیه ئێمه پێمان وایه”كه پێویستە ھەموو لایەنە سیاسیەکان لایەنگرانی خۆیان بەشێوەیەکی جوان پەروەردە بکەن، کە باوەڕیان بە ئازادی بیروڕاو دیدی سیاسی جیاواز ھەبێت، ئەو کات دەتوانین کار بکەین بۆ بەرقەرارکردنی دیموکراسی.
ناوبراو ئه‌وه‌شی باسكردوه” ئێمە بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌مى بۆئەوە بەشداری پرسەی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانمان کردووە، چونکە پێمانوابوو کاک نەوشیروان کەسایەتیەکی گەورەی گەلەکەمانە، بەڵام بەداخەوە ئەو حاڵەتە نیگەرانی کردین وئه‌وه‌ش پێچوانەی داب و نەریتی کوردەوارییە، بەو کارە بچووکانە یەکگرتوو لەنەھجی ستراتیژی و میانڕەوی خۆی لانادات، ھەروه‌ھا پەشیمان نین لەو ھەڵوێستە جوانانەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجاممان داوە”.