پارتی بۆ حه‌شدی شه‌عبی: لێتان قبوڵ ناكه‌ین خاكی كوردستان ببه‌زێنن ئه‌ركتان ته‌واوو بووه‌ و بڕۆن

 

خواكوڕك

هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ موسڵ وه‌ ده‌یانه‌وێت نزیكی قه‌زای شنگال و ده‌ووروبه‌ری بكه‌ون، بێنه‌ نێو سه‌نته‌ری شنگال و ناحیه‌ و كۆمه‌ڵگا و گونده‌كانی، به‌رپرسێكی پارتیش هۆشداری توند ده‌دات و ده‌ڵێت” بۆیان ناچێته‌ سه‌ر.
(وه‌حید باكۆزی) به‌رپرسی لقی شه‌نگالی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاندوه‌ “بۆ حه‌شدی شه‌عبی نیه‌ خاكی كوردستان ببه‌زێنێت، لێره‌وه‌ ئاگاداری حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سنووری كوردستان نه‌ به‌زێنن و پشێوی له‌ ناوچه‌كه‌ دروست نه‌كه‌ن، ئه‌ركیان ته‌واو بوو چۆن هاتوون ئاواش بكشێنه‌وه‌، ئه‌وه‌شیان بیربێت ئێمه‌ له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه‌.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌””حه‌شدی شه‌عبی بچێته‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، گرفت دروست ده‌كات، بۆیه‌ رێگا ناده‌ن ئه‌وه‌ی له‌ مووسڵ بۆیان چووه‌ته‌سه‌ر، له‌ شنگالیش به‌هه‌مان شێوه‌ بێت، داوایان لێ ده‌كه‌ین پشێوی دروست نه‌كه‌ن، بۆیه‌ ئومێد ئه‌كه‌ین تووشی ئه‌و بابه‌تمان نه‌كه‌ن كه‌ دژیان بوه‌ستینه‌وه‌، له‌ئه‌گه‌ر هه‌ر رووداوێك خۆیان به‌رپرسیارن.

Back to top button