وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی دیاریكرد

خواكوڕك

سه‌باره‌ت به‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ‌و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان رایگەیاند” ئەگەری زۆرە شەممەی داهاتوو یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز  بێت له‌ هه‌رێمی كوردستان.

(نەبەز ئیسماعیل) گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ‌و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان براگه‌یاندوه‌” لەگەڵ وەزارەتی ئەوقافی سعودیە و عێراق لە پەیوەندیدان بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان و گوتی “ئەگەر ی زۆرە رۆژی شەممە 27/5/2017 یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت”.

ئیسماعیل ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌” قسە لەسەر ئەوەش هەیە رۆژی هەینی یەكەم رۆژی رەمەزان بێت‌ و دەڵێت “ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە یەكلایی دەكەینەوە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان هەینی دەبێت یان شەممە، بۆیه‌ داوا له‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین چاوه‌ڕوانی لیژنه‌ی بینیی مانگ بن له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ بڕیاردان له‌و پرسه‌.

Back to top button