به‌رپرسێكی باڵای پارتی: باسی كۆمه‌ڵیك په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و گۆران ده‌كات و ده‌ڵێت ئومێد هه‌یه‌

خواكوڕك

ئەندامێكی مەکتەبی سیاسی پارتی سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حزبه‌كه‌ی و گۆڕان، رایده‌گه‌ێنێت” ئومێد دەخوازێن کێشە سیاسییەکان لەگەڵ گۆڕان چارەسەر بکەین و دەڵێت، هەر گرفتێک هەبێت دەتوانرێت بە دیالۆگ چارەسەربکرێت.

(جەعفەر ئیمینکی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە  پرسەی نەوشیراون مستەفا لە مزگەوتی سەوافی شاری هەولێر رایگەیاند” ئومێدەوارن کێشە سیاسییەکان لەگەڵ گۆڕان چارەسەر بکەن و، هەر گرفتێک هەبێت دەتوانرێت بە دیالۆگ چارەسەربکرێت.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا لەدوای پرسەی نەوشیروان مستەفا کێشەکانی نێوان پارتی و گۆڕان چارەسەر ده‌كرێن؟ ئیمینکی گوتی”نامەوێت بچمە نێوەڕۆکی پرسەکان، ئومێدەوارم هەموو گرفتێک چارەسەر ببێت.

لەبارەی ئه‌وه‌ی لەدوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بە پەیوەندییەکانیاندا دەچنەوە لەگەڵ گۆڕان؟  ئیمینکی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد”پرسیارەکە بەپێچەوانەیە، پەیوەندی نێوان گۆڕان و پارتی نەپچڕاوە، هەمیشە پەیوەندی و دیالۆگ هەبووە، دیتن و سەردان و بەسەرکردنەوە هەبووە، گرفتی سیاسی هەبوونە، ئومێدەوارین لەم بۆنانە کەشێکی وا بڕەخسێنین بتوانین ئەو پرسانە یەکلایی بکەینەوە و چارەسەریان بکەین، هەمیشە ئومێد هەیە بۆ چارەسەرکردنیان”.

Back to top button