عه‌مرو موسا: كورد تێنوی سه‌ربه‌خۆییه‌

خواكوڕك

سکرتێری پێشووی کۆمکاری عەرەبی لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان له‌ ئێستادا رایگه‌یاندوه‌” کورد خۆی باشتر دەزانێ کەی باشە بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی و بەرژەوەندی لە چیدایە، بۆیه‌ ئه‌و پرسه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خۆیان.

(عەمرو موسا) یەکێک لە گەورە دیپلۆماتکارانی عەرەب و سکرتێری پێشووی کۆمکاری عەرەبی سه‌باره‌ت به‌ پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان  به‌ رووداوی رایگه‌یاندوه” کەس هیندەی کورد بۆ سەربەخۆیی تینوو نییە، کورد بەرژەوەندی خۆی لە من و تۆ باشتر دەزانێ، کورد خۆی دەزانێ بەرژەوەندی لە چیدایە تاوەکو کاتێک دیاریبکەن بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی، بەڵام وێنە جوانەکەش ئەوەیە کە بینیمان، فوئاد مەعسووم کوردە و سەرۆکی عێراقە.

Back to top button