وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوای فرۆكه ده‌كات بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
خواكوڕك
به‌رپرسێكی باڵای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” داوامان له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی فرۆكه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دابین بكه‌ن.
(سالار محمود جەباری) جێگری سەرۆكی ئەركانی هیزەكانی پێشمەرگە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە” وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم دوای لە هێزەكانی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی كردوە كە فرۆكەی جۆری (كۆپتەر) بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابین بكه‌ن بەمەبەستی گواستنەوەی بریندارانی پێشمەرگەو ڕوبەروبونەوە لەگەڵ دوژمن‌دا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه له نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر جه‌م هێز و یه‌كه‌كانی.