گوته‌بێژی عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌ق هه‌ڕه‌شه له پێشمه‌رگه ده‌كات و ده‌ڵێت شنگال هێلی سووره
خواكوڕك
گوته‌بێژی گروپی عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌ق سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه له كورد و پێشمه‌رگه ده‌كات، ده‌ڵێت” شنگال خاكی عێراقه و ئیمه‌ش به‌شیكین له هێزه‌ی عێراقی بۆیه مافی خۆمانه نه‌هیڵێن شنگال داگیربكرێت له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه.
(جەواد تەڵەباوی) گوتەبێژی عەسائیب ئەهل حەق لە میانەی بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندوه”حەشدی شەعبی بەشێكە لە هێزە ئەمنیەكانی عێراق و لە ژێر فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیراندایە و بە بڕیاری ئەو گوندەكانی دەوروبەری قەیرەوان لە شەنگال ئازادكراوە.
ناوبراو ئه‌وه‌شی گوتوه” شەنگال زەوی عێراقیە و سەر بە پارێزگای موسڵ، بۆیە هەر هەوڵێك بۆ داگیركردنی بە هێڵی سور دەزانین.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه” ماوەی چەند ڕۆژێكە گروپەكانی حەشدی شەعبی لە نزیك شەنگال پرۆسەیەكی سەربازیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناحیەی قەیرەوان دەستپێكردووە و وەزارەتی پێشمەرگەش بە پێشێلكردنی ڕێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەزانێت.