بزانە یەكێتی و گۆڕان لەبەغدا چیان كردووە
خواكوڕك
بەگوێرەی سەرچاوەی زانیاریەكانمان لە بەغدا، ئاڵا تاڵەبانی و ئارام شێح محمەد لەپەرلەمانی عێراق، لەكاتی هەڵبژاردنی سەرۆكی لێژنەكانی پەرلەمان، هەوڵی زۆریان داوە پارتی لە لێژنەكان دوور بخەنەوە.
سەرچاوەیەكی باوەر پێكراو رایگەیاند ئاڵا تاڵەبانی و ئارام شێخ محمەد، بۆ ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی سەرۆكی لێژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق، هەوڵی زۆریان داوە كە ئەو سەرۆكی لێژنەیە بە هەڵبژاردن نەكرێت، هۆكارەكەی تەنها ئەوە بووە كە پارتی ئەگەری سەركەوتنی تێدا زۆر بووە، بەڵام هەوڵەكە شكەستی هێناوە،
سەرچاوەكە دەشلێت دوای هەوڵێکی زوری ئاڵا تاڵەبانی و ئارام شێخ مەحمەد بۆ ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی لێژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق بەڵام هەلبژاردن کراو پارتی سەروکی لێژنەکەی بەزۆری نەی دەنگ بردۆتەوە.