میسی خه‌ڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی برده‌وه‌ و كریستیانۆی بێ به‌ش كرد

خواكوڕك

بەشێوەیەكی فەرمی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە خەڵاتی پێڵاوی زێرینی بەدەستهێنا دوای تۆماركردنی 37 گوڵ، له‌ خولی ئیسپانیا.

میسی لەیارییەكەی دوێنێ بەرامبەر یانەی ئیبار توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و كۆی گۆڵەكانی لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا بۆ (37) گۆڵ بەرز بكاتەوە و ببێتە گۆڵكاری خولی ئیسپانیا”.

لیۆ میسی توانی ببێتە گۆڵكاری یەكەمی خولە گەورەكانی ئەوروپا بە كۆكردنەوەی (74) خاڵ و پێش باست دۆستی یاریزانی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە كەوت”.

خەڵاتی پێلاوی زێرین دەدرێتە باشترین گۆڵكاری خولە ناوخۆییەكانی ئەوروپا و وەرزی رابردووش لویس سوارێزی یاریزانی یانەی بەرشلۆنە بەدەستی هێنا”.

Back to top button