خۆڵ بارین بهڕێوهیه ئاگاداربن و بزانن كهی دهستپێدهكات؟
خواكوڕك
كهشناسی سهبارهت به كهش و ههوای سبهی سی شهممه رایگهیاندوه” سبهی بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما دەبێت بە (3-5)پلەى سیلیزى ئاسمان پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور باران بارین لە کاتەکانى شەودا دەبێت لە هەندێ ناوچەدا
كهشناسی ههرێم ئهوهشی ئاشكرا كردووه ” رۆژى سێ شەم بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما دەبێت بە (3-5)پلەى سیلیزى ئاسمان پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور باران بارین لە کاتەکانى شەودا دەبێت لە هەندێ ناوچەى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاویە بەرزەکانى پارێزگاى هەولێر .
كهشناسی ئهوهشی باسكردووه” رۆژى چوارشەممە پلەکانى گەرما ئەم جارە نزم دەبێتەوە بە(2-55) پلە لە چاو رۆژى پێشووترى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى نیمچە دوورگەى عەرەبى درێژدەبێتەوە کە کەشێکى ناسەقامگیر دروست دەکاتەوە بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵێکى کەم دەبێت لە ناوچە جیاجیاکان وە تۆزوخۆڵەکە زیاتر دەبێت لە هەندێ ناوچەى باشوورى هەرێم .
راشیگهیاندووه: رۆژى پێنج شەم کاریگەرى بەرزەپاڵەپەستۆى تورکیا درێژدەبێتەوە رۆژى پێنج شەم و هەینى کەش و هەوا ئاساى دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما نزیک دەبێتەوە.