نێچیرڤان بارزانی سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی دەكات

خواكوڕك 

سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لەپاش سەردانی بۆ سەر گڵكۆی نەوشێروان مستەفا لەگردی زەرگەتە، سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كردوو لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوونەوە”.

شاندێك هاوڕێگای نێچیرڤان بارزانی بوون، لەكاتی سەردانی گردی زەرگەتە( فازل میرانی سكرتێری گشتی مەكتەبی سیاسی پارتی و هۆشار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، د.رۆژنووری شاوێس و مەحمود محەمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی، ژمارەیەك سەركردایەتی پارتی هاورێگابوون، لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران”.

شاندەكە لەلایان کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و بەرپرس و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە پێشوازییان لێکرا لە ئێستاشدا لەكۆبوونەوەدان”.

Back to top button