هۆشیار عەبدولڵا: مەرجمان هەیە بۆ هاتنە ناوەوەی یەكێتی بۆ ناو گۆڕان

خواكوڕك

هۆشیار عەبدولڵا پارلەمانتاری گۆڕان لە پارلەمانی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەت بە کاریگەری کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا لەسەر پرۆسەی سیاسی لە کەناڵی پەیام،ڕایگەیاند داوای یەکێتی بۆ یەکگرتنەوە کارێکی ناعەقڵانی و عاتیفی بووە.
هۆشیار ئاماژە بەوەدەکات کە گۆڕان ناگەڕێتەوە بۆ ناو یەکێتی چونکە گۆڕان پڕۆژەیەکی گەورەو تایبەتەو جیاوازە لە یەکێتی،گەر ئەوان دێنە ناو گۆڕان دەبێت بڕوا بە ئامانج و کارنامەی گۆڕان بهێنن.
زیاد لەوەش هۆشیار ڕەخنەی لە بەشداری کۆمەڵێک لە سەرکردایەتی یەکێتی گرت و وتی ئەوانە بۆ خۆ پاک کردنەوە هاتبوون چونکە هەر ئەوانە بوون لە پێشتر بوبونە بەربەست لەبەردەم نەوشیروان مستەفا.

Back to top button