لە ئەهواز دژی تەزویرکردن لە هەڵبژاردنی ئێران خۆپیشان ئەنجام درا
خواكوڕك
بەهۆی دەست وەردانی هێزە ئەمنیەکان،چالاکانی مەدەنی عەرەب ڕژانە سەر شەقامەکانی ئەو شارەو لەبەردەم قائمقامیەت ناڕەزاییان نیشاندا.
ئەو ناڕەزایەتیانە دوای یاری کردن بە ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانیەکان هات لەو شارە،ئەوەش دوای بانگەوازی ڕێکخراوە مادەنیەکانی ئەو شارە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە.
پاش ناڕەزایەتیەکان پارلەمانتارانی ئەو شارە لەو کارەی هێزە ئەمنیەکان هاتونەتە دەنگ و ئەوەش حکومەتی ناچار کرووە بەناردنی شاندێک لە تارانەوە بۆ زانینی ڕاستی ڕوداوەکە،شاری ئەهواز شارێکی عەرەب نشینەو دانیشتوانەکەی دژی سیاسەتەکانی حکومەتی ئەو وڵاتەن و بەو هۆیەشەوە زۆرجار ناڕەزایەتیەکان لەو شارە سەرهەڵدەدەن.