وەزارەتی ئاوقاف بەفەرمی وەڵامی عەلی قەرەداغی دایەوە (كارەكەت نایاساییە)
خواكوڕك
د.عەلی قەرەداغی 21ی 5ی 2017 لە كۆنگریەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند، وەك سەرۆكی رابیتەی ئیسلامی كور، پرۆژەی دانانی سندوقێكی تایبەت بە كۆكردنەوەی زەكات لە هەرێمی كوردستان دروست دەكەین، ئەمەش كاردانەوەی وەزارەتی ئاوقافی لێكەوتەوە، لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ خواكوڕك نێردراوە، تێدا هاتووە، بە پێویستی دەزاننێت، بۆ ڕای گشتی و خەڵكی كوردستان ڕوونی بكەینەوە، كە دانانی ئەو سندوقە و كۆكردنەوەی پارە لەلایەن رێكخراوێكەوە كارێكی نایاساییە”.
هەر لە روونكردنەوەكەدا وەزارەت ئاوقاف دەشلێ” ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێم لەساڵی 2008وە سەرقاڵی دیراسەكردن و ئامادەكردنی پرۆژەی دانانی سندوقی كۆكردنەوەی زەكات و سەرفیترە و پارەی خێرخوازین و لەساڵی 2010وە ئەو پرۆژەیەمان پێشكەش بەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كردووە”.
وەزارەتی ئاوقاف لەبارەی پرۆژەكەی عەلی قەرەداغی دەشلێ” كه بەهۆی بەربەستی یاساییەوە تا ئێستا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە تەبەنی نەكراوە، ههروهها هاتووه : “بۆیە راگەیاندن و دامەزراندنی سندوقی زەكات و كۆكردنەوەی پارە لەخەڵكی كوردستان لەلایەن هەر رێكخراو و كەسێكەوە ڕەت دەكەینەوە و بەكارێكی نایاسایی دەزانین”.