یەكگرتوو بەفەرمی لەسەر بێرێزی كردن بە ئەمیندارەكەی روونكردنەوە دەدات
خواكوڕك
لە مەراسیمی بەخاك سپاردنی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشێروان مستەفا سوكایەتی بە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی ( سەڵاحەدین بەهادین) دەكرێت، لەو بارەیەوە نووسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی بەفەرمی روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە سوپاسی هەڵوێستی ئەو كەسانە دەكات كە پاڵپشتی ئەمینداری یەكگرتوویان كرد لەدژی ئەو سوكایەتیەی كە پێیكرا لە مەراسیمی بەخاك سپاردنی نەوشێروان مستەفا”.
لە روونكردنەوەكەدا كە وێنەیەكی بۆ خواكوڕك نێردراوە، هاتووە” سوپاسی هه‌ستی برایانه‌ی گشت ئه‌و به‌رێزانه ده‌كه‌ین كه به نووسین و شیكاریی و كۆمێنت و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی هاوسۆزی و نیگه‌رانیان ده‌ربڕی له‌و بێ رێزیه‌ی له كاتی مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنی ته‌رمی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا له رۆژی شه‌ممه به‌رواری 20/5/2017 له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ئاماده‌بووانه‌وه ئه‌نجامدرا”.
نووسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی دەشلێ” ئێستاش كه هاین له پێشوازی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا بۆیه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له خۆ به‌دوورگرتن له شێوازی نه‌شیا و له‌به‌رگری برینداركه‌ر و وه‌ڵامی زبری میدیایی .. ده‌خوازین به زمانی شیرین و لۆژیك ده‌ست ببرێ بۆ هه‌ربابه‌ت و پرسێك له ئارادابێ”.
لە كۆتایی روونكردنەوەكەدا هاتووە” له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و یه‌كڕیزی نیشتیمانی و سه‌رخستنی پرۆژه‌ی یه‌كخستنی نێوماڵی ئیسلامیه‌كان، داواكارین ئه‌و هه‌ڵمه‌تی نووسینانه رابگرن و كۆتایی به‌و پرسه بهێنن”. له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنى “نه‌وشیروان مسته‌فا” ڕێكخه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، كه له 19/ 5/ 2017 كۆچى دوایی كرد، له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه له گردى زه‌رگه‌ته بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامی و چه‌ند به‌رپرسێكى دیكه‌ى باڵاى یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كرا و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى لێكه‌وته‌وه و به‌رپرسه‌كان مه‌راسیمه‌كه‌یان جێهێشت.