دۆناڵد ترەمپ لە ئیسرائیل چی گوت
خواكوڕك
لەچوارچێوەی سەردانەكانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە دووەم وێستگەی گەشتەكەی بۆ دەرەوە لە سعوودیەوە بە سەردانێك گەیشتە ئیسرائیل كە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و لە میانیدا چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئیسرائیل دەكەوێت”.
لەچوارچێوەی پێشوازی كردن لەسەرۆكی ئەمریكا رێوڕەسمی پێشوازیكردنێکی فەرمی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لە لایەن سەرۆكی ئیسرائیل، رۆڤی رڤیلین و سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو و گەورە بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ دۆناڵد ترەمپ سازکرا و لە میانی رێورەسمی پێشوازیكردنەكەدا، دۆناڵد ترەمپ گوتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە لە سەردانەكەی بۆ سعوودیە و دوای دیداری لەگەڵ سەركردەكانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، ئاسۆیەكی نوێی بۆ هیواكان دۆزییەوە”.
هەر لە گوتارەكەی دا دۆناڵد تەرمپ هەروەها گوتی لەبارەی بەردەوامیدان بە هاوكارییەكان دژبە تیرۆر و توندڕەویی گەیشتنە رێككەوتننامەیەكی مێژووییە و هەروەها گوتیشی “زۆر خۆشحاڵم كە لێرەم لە ئیسرائیل من هاتووم بۆ خاكی ئایینە كۆنەكان بۆ ئەوەی پەیوەندی بەهێزی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل دووپات بكەمەوە هەروەها” سەرۆكی ئەمریكا جەختیكردەوە كە ئەمریكا پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و بە هیچ شێوەیەك رێگە نادات زیان بە گەلی ئیسرائیل بكەوێت.
لە بەرامبەردا سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، سەردانەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئیسرائیل بە مێژوویی وەسفكرد و گوتی: “هیچ كاتێك ئەوە رووی نەداوە كە سەرۆكەكانی پێشووتری ئەمریكا یەكەم گەشتییان بۆ دەرەوە سەردانی ئیسرائیل بكەن كە ئەم سەردانەی ئێوە گوزارشت لە دۆستایەتی ئێوە دەكات بۆ ئیسرائیل و بنیامین ناتانیاهو كە رووی قسەكانی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ كرد گوتی: “دوێنێ یەكشەممە لە سعوودیە گوتەیەكی گرنگتان پێشكەش كرد سەبارەت بە لەناوبردنی تیرۆر و توندڕەویی”.
هەر لەو رێورسمەدا، سەرۆكی ئیسرائیل، رۆڤی رڤیلین رایگەیاند كە سەردانەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئیسرائیل گوزارشتكردنە لە پتەوبوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریكا، گوتیشی “تۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی گەورەترین هاوپەیمانی ئیسرائیل و هەروەها دۆستێكی راستەقینەی گەلی جوولەکەی، جیهان و ئیسرائیل پێویستییان بە ئەمریكایەكی بە هێز هەیە و هەروەها ئەمریكاش پێویستی بە ئیسرائیلییەكی بە هێز هەیە”.