مەسرور بارزانی و جۆن مەكین باسی چیان كردووە

خواكوڕك 

راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ جون مەككەین سناتۆری دیاری كۆمارییەكان كۆبۆوە و بەگوێرەی زانیاریەكانی تەوەری بابەتەكانی كۆبوونەوەكە شەڕی داعش و هاوكاریكردنی پێشمەرگە و شەڕی موسڵ”.

 

مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان لەمیانی سەردانێكی بۆ وڵاتی ئەمریكا، لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە كۆبۆتەوە، كە هەریەكە لە  ماكماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و جێرد كوشنه‌ر، راوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبۆتەوە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی له‌ دامه‌زراوه‌ی هێریته‌یج، سێمینارێكی له‌ باره‌ی ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه‌ و هه‌رێمی كوردستان، له‌ دوای داعش پێشكه‌ش كرد،شاندی باڵاكەی  هه‌رێمی كوردستانیش پێكهاتووه‌ له‌ مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ واشنتن”.

Back to top button