شێخ جەعفەر: ئاگاداری كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە نین و دەلێت ئەو هەنگاوە دەبێت بەرێكەوتن بكرێت

خواكوڕك 

پاش ئەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد، رزگاركردنی قەزای حەویجە نزیك بۆتەوە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی یەكەكانی 70ی یەكێتی رادەگەێنێت’ئێمە، وەک ھێزی پێشمەرگە ئاگاداری دەستپێکردنی پڕۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی قەزای حەویجە نین و لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە ھیچ ھەماھەنگییەک لەگەل وەزارەتی پێشمەرگە نەکراوە، لەبەر ئەوەش بۆ بەشداریکردنی ھێزی پێشمەرگە ھیچ پلان و فەرمانێک تا ئێستا دەرنەکراوە، کە لەو ئۆپەڕاسیۆنەدا بەشداری دەکەین، یان نا.”

هەروەها شێخ جەعفەر ئەوەشی بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووەـ”ئەگەر پێشمەرگە بەشداری بکات، پێویستە ڕێککەوتن لە نێوان عێراق و ھەرێم و ھاوپەیماناندا بکرێت.

هەروەها شێخ جەعفەر لەبارەی ئەگەری بەشداری نەكردنی پێشمەرگە لە شارۆچكەی حەویجە شێخ جەعفەر دەلێـ’ئەگەر بڕیاربێت ھێزی پێشمەرگە بەشداری لە گرتنەوەی قەزای حەویجەدا بکات، ئەوە پێویستی بە ڕێککەوتن لە نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیماناندا ھەیە، بەڵام تا ئێستا ئەو ڕێککەوتنە نەکراوە و بەبێ ڕێککەوتن و ھەماھەنگیش، ھێزی پێشمەرگە بەشداری لە گرتنەوەی حەویجەدا ناکات، بەڵام نازانم لە داھاتوودا ئەو ھەماھەنگییە دەکرێت، بۆ ئەوەی بەشداری بکەین، یان نا.”

Back to top button