قادرى حاجى عه‌لى شوێنگره‌وه‌ى رێكخه‌رى كۆچكردوو ده‌گرێته‌وه
خواکوڕک
كۆچى دواى نه‌وشیروان مسته‌فا فه‌راغێكى یاسایی و سیاسى له نێو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دروست ده‌كات و ئایا كێ شوێنه‌كه‌ى ده‌گرێته‌وه ؟ به پێى ده‌ستورى ناوخۆى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان (جه‌مال محه‌مه‌د ) سكرتێرى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پاڵێوراوى یه‌كه‌مى نێو بزوتنه‌وه‌كه‌یه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌كه‌یان .
به پێى ده‌ستورى نێوخۆى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان میكانیزمه‌كانى گۆڕین و دانانى ڕێكخه‌رى گشتى له به‌شى نۆیه‌م ، ماده‌ى یه‌كه‌م ،بڕگه‌ى دووه‌م له ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ،جڤاتى نیشتیمانى به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له نێو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا ، له ئێستادا (جه‌مال محه‌مه‌د ) سكرتێرى گشتى جڤاتى نیشتیمانى یه و له دواى ڕێكخه‌رى كۆچكردوو (نه‌وشیروان مسته‌فا ) له رووى ئۆرگانى و دیسپلینى حیزبیه‌وه سه‌رجه‌م ده‌سه‌لاته‌كانى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (جه‌مال محه‌مه‌د ) چونكه كه‌سى دووه‌مى نێو بزوتنه‌وه‌كه‌یه .
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان پێشتر (نه‌وشیروان مسته‌فا ) بریكارنامه‌ى تایبه‌تى بۆ (عومه‌ر سید عه‌لى ) بۆ ڕاپه‌راندنى ئیشوكاره یاساییه‌كانى گۆڕان له كوردستان و بریكارنامه‌یشى بۆ ( ئارام شێخ محه‌مه‌د ) بۆ ڕاپه‌ڕاندنى ئیشوكاره یاساییه‌كانى گۆڕان له به‌غداد كردووه‌ته‌وه ، له دواى نه‌خۆشییه‌كه‌ى ڕێكخه‌رى گشتییه‌وه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لایه‌ن ( قادر حاجى عه‌لى و عومه‌رسه‌ید على و عوسمانى حاجى مه‌حمود ) به‌ڕێوه ده‌برا .
ئێستا له نێو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان قسه‌وباس له سه‌ر سێ كه‌سایه‌تییه بۆ شوێنگره‌وه‌ى ڕێكخه‌رى كۆچكردوو ، كه ئه‌وانیش ( عوسمانى حاجى مه‌حمود و قادرى حاجى عه‌لى و عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ) یه و له نێو ئه‌و سێ كه‌سایه‌تیه‌شدا ( قادرى حاجى عه‌لى ) به‌هێزترینیانه ، چونكه له بنه‌ماڵه‌یه‌كى ناسراوى شارى سلێمانى و بزیكترین هاوڕێى (نه‌وشیروان مسته‌فا ) بووه ، له نێو یه‌كێتیشدا قادرى حاجى عه‌لى چه‌ندین پۆستى هه‌ستیارى وه‌رگرتووه و به سندوقه ڕه‌شه‌كه‌ى یه‌كێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئیداره‌ى سلێمانى ناسراوه .