سلێمانى داهاته‌كه‌ى خۆى وونه‌و داواى كۆمه‌ك و هاوكارى له ڕێكخراوه‌كان ده‌كه‌ن
خواکوڕک
داهاتى مانگانه‌ى شارى سلێمانى نزیكه‌ى (50) ملیۆن دۆلاره ، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى كه پارێزگاى پێشووى سلێمانى (سه‌ردار قادر ) وازى له پۆسته‌كه‌ى هێناوده‌ستى كێشایه‌وه ، نه‌بوونى شه‌فافیه‌ت بوو له بوارى دارایی و داهاتى شارى سلێمانى بزر بوو ، ئێستا شارى سلێمانى بۆ جیبه‌جێ كردنى پرۆژه‌كانى داواى كۆمه‌ك و هاوكارى له ڕێكخراوه نێوده‌وله‌تییه‌كان ده‌كات و داهاته‌كه‌ى خۆیشى ده‌چێته گیرفانى چه‌ند به‌رپرسێكه‌وه یان به مۆڵى ده‌یخه‌نه بانكێكه‌وه یانیش ڤێلاو شوقه‌ى پێ ده‌كڕن له ئه‌وروپا .
حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا له چوار چێوه‌ى پرۆگرامى قودره‌دا له ڕێگه‌ى ڕێكخراوى ( GIZ) بڕه پاره‌یه‌ك بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له سلێمانى ته‌رخان ده‌كات .
ئه‌مرۆ له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونى ( عومه‌ر قه‌ڵادزه‌یی ) له برى پارێزگاى سلێمانى و ( كلاریس پاستورى ) نوێنه‌رى یه‌كێتى ئه‌وروپا له هه‌رێمى كوردستان و ( جێنى هۆرنش) به‌ڕێوبه‌رى به‌رنامه‌كانى ڕێكخراوى ( GIZ) و دكتۆر (میران محه‌مه‌د ) به‌ڕیوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى گرێبه‌ستى چه‌ند پرۆژه‌یه‌كیان واژۆ كرد .
به پێى گرێبه‌سته‌كه به بودجه‌ى ( 148.299) هه‌زار یۆرۆ سێ پرۆژه له سنورى پارێزگاى سلێمانى جێبه‌جێ ده‌كرێت ، پرۆژه‌كانیش ( پرۆژه‌ى كاره‌باى ڕانیه بڕى 49.843 هه‌زار یۆرۆ و پرۆژه‌ى ئاوى خواردنه‌وه بۆ گه‌ره‌كى ڕاپه‌رین له سلێمانى بڕى 49.123 هه‌زار یۆرۆ و پرۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى چاودێرى وورد له نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى سلێمانى بڕى 49.253 هه‌زار یۆرۆ) یان بۆ ته‌رخان كراوه .