فرسه‌ت سۆفی: خۆخۆری به‌رۆكی گرتووین و دوژمنه‌كانیشمان یه‌كڕیزن
خواكوڕك
فرسه‌ت سوفی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان – پارتی، له‌باره‌ی تۆپباران كردنی ناوچه سنوریه‌كانی كوردستان له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ڵێت: “جارێكی دی ئێران تۆپبارانی ناوچە سنوریەكانی دەست پێكردەوە و بە سەدان هاونشتمانی جوتیار ئاوارەبوون و هەزاران دۆنم زەویش سوتان”
ناوبراو تیشك ده‌خاته سه‌ر نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵك و ده‌پرسێ “دەبێ ئەمە چ قەدەرێك بێت بەشی ئەم میللەتەی ئێمە هەر دەربەدەری و كوشتن و بڕین بێت، بەعس دەڕوات داعش دێت، فڕۆكەكانی توركیا دەوەستن تۆپەكانی ئێران دەست پێدەكەن” له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆشه‌وه ده‌ڵێت: “لەنێو هەموو ئەمانەش دەردی دوو بەرەكی و خۆخۆری بەرۆكی گرتووین و هەر دەساڵ جارێك خوێنی برا بە دەستی برا ڕژاوە” پێیوایه “گرنگە لە نێو هەموو ئەو هەرەشانە ڕیزەكانمان یەكخەینەوە، چونكە دوژمنەكانمان بۆ لێدانی ئێمە هەمیشە یەكڕیز بوونە”
له‌باره‌ی به‌ده‌نگه‌وه هاتنی وڵاتانی جیهانیشه‌وه ده‌ڵێت: ئەوەی ئێران دەیكات پێشێڵكردنی بنەماكانی یاسای نێودەوڵەتیە، بۆیە ناكرێت ئێران و توركیا هەریەكە و ڕۆژێك سەروەری سنورەكان بشكێنن و عێڕاق و نەتەوە یەكگرتووەكانیش بێدنگ بن.