عه‌دنان عوسمان: شتێك نیه به ناوی یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی
خواكوڕك
هه‌ڵوسوڕاوێكی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رایده‌گه‌ێنێت” شتێك نیه به ناوی یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، هیچ پرۆژه‌یه‌كیش له‌و باره‌یه‌وه نیه.
(عه‌دنان عوسمان) هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاندوه” سه‌باره‌ت به پرسی یەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتی شتێک نییە لەلای بزووتنەوەی گۆڕان ناوی بابەتی یەکگرتنەوە بێت، یان پرۆژەیەک هەبێت بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان”.
عوسمان زیاتر گوتی “رێککەوتنێکمان هەیە، کە رێککەوتنێکی زۆر گرنگ و هەمەلایەنە، هەموو رەهەندێک و دیوێکی کۆمەڵگەکەی تێدایە، ئێمە وەکو گۆڕان دەست بەو رێککەوتنەوە دەگرین، بە گرنگ و پێویستی دەزانین بۆ واقیعی کوردستان و ناوچەکە، پێوەی پابەنددەبین و کاری لەسەر دەکەین”.
ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی گۆران پێیوایە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە دەبێتە هۆی ئەوەی “بیر لە هەنگاوی داهاتووش بکەینەوە، واتە دەکرێت یەکێتی و گۆڕان لە ئاییندەدا بیر لە هەنگاوی ستراتیژی زیاتر و نزیکبوونەوەی زیاتر لەگەڵ یەکدا بکەنەوە، بەو پێیەی سەرکردایەتییەکی هاوبەشیان هەیە.