ئاسایش كهسێكی مهترسیداری له سلێمانی دهستگیركرد كه به نیازی ئهم كاره بووه.!
خواكوڕك
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی کەسێک بە 11 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیر دەکات، کە “بەنیاز بووە بە پارەکە ئۆتۆمبێلێک بکڕێت.
بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، هێزەکانیان لە رۆژی 18/5/2017 لە ناو شاری سلێمانی، کەسێکیان بەناوی (ب،ر، ت)، تەمەن 24 ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی دەستگیر کردووە.
ههروهها لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە”ئەو کەسە لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕی 11 هەزار و 900 دۆلاری ئەمریکی ساختە لەجۆری (100) دۆلاری پێبووە، لەگەڵ یەک کارتی زانیاری ساختە، پێناسێکی باری شارستانی ساختە بە وێنەی خۆی و ناوی ساختەوە”.
ئاسایشی سلێمانی ئهوهشی راگهیاندوه”ئەو کەسە بەنیاز بووە بە پارە ساختەکە ئۆتۆمبێل بکڕێت و بە پێناسە ساختەکانیش گرێبەستی کڕینی ئۆتۆمبێلەکە ئەنجامبدات”.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و رووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.