نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: به‌ فه‌رمی بارزانی ئێمه‌ی له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئاگاداركردۆته‌وه‌

خواكوڕك

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند” مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە فەرمی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم ئاگاداری کردوونەته‌وه‌ و ئاگاداری ئه‌و پرسه‌ین.

(یان کوبیش) نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی عێراق راپۆرتێکی خوێندەوە و رایگه‌یاند” لە 30ی ئازاری 2017 (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی پێی راگەیاندین، کە لە ساڵی 2017 ریفراندۆم ئەنجامدەدرێت.

لە راپۆرتەکەیدا نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌وه‌ش كرد”ئاماری کوژراو و بریندارانی سێ ساڵی رابردووی عێراق کرد و ئاشکرایکرد “لە مانگی 1ی 2014ـەوە 28 هەزار و 23 مەدەنی کوژراون، 52 هەزار و 498 کەسیش بریندار بوون”.

لە راپۆرتی یۆنامی لەبارەی رەوشی موسڵ هاتووە، تاوەکو ئێستا 700 هەزار کەس بەهۆی شەڕی موسڵ ئاوارە بوون، یەک لەسەر پێنجیان توانیویانە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌” رۆژی 30/3/2017 ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 

 

Back to top button