خواكوڕك كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 4 ئاشكرا ده‌كات

خواكوڕك
هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 3/2017 كۆتایی دێت، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) موچه‌ی مانگی 4 له‌رۆژانی (8 بۆ 10)ی حوه‌زیران ده‌ستپێده‌كات و پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان پێده‌درێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ به‌رده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌” موچه‌ی مانگی نیسان له‌ڕۆژانی (8 بۆ 10)ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.

له‌ زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات بۆئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسان له‌ (20) رۆژ زیاتر نه‌خایه‌نێت، بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران پێش هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان موچه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شبكرێت.

Back to top button