ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ شاری مانچسته‌ر روویدا و 78 كه‌س بوون به‌ قوربانی

 

خواكوڕك

له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خوێناویدا لە شاری مانچستەری بەریتانیا،لەنێو هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان ته‌قینه‌وه‌یك روویدا و بەهۆیەوە 19 کەس کوژران و 59 کەسی دیکە برینداربوون.

پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاندوه‌” به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 01:45  بەکاتی کوردستان، تەقینەوەیەک لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شاری مانچستەری باکووری ئینگلتەرا روویداوە، بەهۆیەوە 19 کەس کوژراون و 59 کەسی دیکەش بریندار بوون، له‌ روونكرده‌وه‌كه‌ی پۆلیسی بەریتانیا رووداوەکەی بە کارێکی تیرۆریستی داناوە و دەشڵێت، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بەگوتەی شایەدحاڵەکان، تەقینەوەکە لەکاتێکدا روویداوە کە ئاهەنگێکی گۆرانیگوتن بۆ هونەرمەند ئەریانا گراندی لەنێو هۆڵەکەدا بەڕێوەچووە.

لە یەکەم کاردانەوەدا (تێرێزا مەی) سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا وێڕای سەرکۆنەکردن، رووداوەکەی بە کارێکی تیرۆریستی مەترسیدار دانا.

 

Back to top button